ده‌وڵه‌ت ئاماری راسته‌قینه‌ی بێكاری له‌ كرماشان بڵاو ناكاته‌وه‌ "نێعمه‌ت مه‌نوچێهری" نوێنه‌ری شاره‌كانی پاوه‌، جوانرِۆ سه‌لاس و روانسه‌ر به‌ هه‌واڵده‌ریی ئیسنای راگه‌یاند: به‌ هۆی نه‌بوونی ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی و داخرانی ناوچه‌ی سنووریی شۆشمێ، نرخی بێكاری له‌ پارێزگای كرماشان رووی له‌ زیاد بوون كردووه‌ و ده‌وڵه‌تیش له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ئاماری راسته‌قینه‌ ئاشكرا ناكات. ئه‌و نوێنه‌ره‌ی مه‌جلیس نه‌بوونی پلان رێژیی درێژخایه‌ن، نابه‌رپرسیاره‌تیی ده‌وڵه‌ت و لاواز بوونی كه‌رتی تایبه‌تی وه‌ك هۆكاری سه‌ره‌كیی چاره‌سه‌ر نه‌كرانی كێشه‌ی بێكاری له‌ پارێزگای كرماشان له‌ قه‌ڵه‌م دا.  به‌پێی داویین ئامار كه‌ ناوه‌ندی ئاماری ئێران بڵاوی كردۆته‌وه‌، نرخی بێكاری له‌ پارێزگای كرماشان ٢٠.٣% ــه ‌كه‌ ‌له بواری بێكاریدا له‌ناو ٣١ پارێزگادا پاش پارێزگای لورِستان به‌ نرخی بێكاری ٢١.٨%ــه‌وه‌ له‌ پله‌ی دووه‌م دایه‌.11 ڕێکه‌و 2013-01-08 11:27:24
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی