ئه‌گه‌رى ئێعدامى دوو زیندانى سیاسى كورد 11به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌ریه‌كان، باوكى زانیار و لۆقمان مۆرادى دوو زیندانى سیاسى كورد، ئه‌گه‌رى نزیك بوونى ئێعدامى ئه‌و دوو زیندانیه‌ى راگه‌یاند. ناوبراوو وتى كه‌ پێش نوێژى هه‌ینى مه‌ریوان رۆیشتووه‌ته‌ تاران تاكوو حۆكمى ئێعدامى زانیار و لۆقمان به‌رێوه‌ ببات. حۆكمى ئێعدامى زانیار و لۆقمان له‌ لایه‌ن لقى ١٤ى دیوانى بالاى رژێم په‌سه‌ند كراوه‌ و بۆ به‌رێوه‌بردنى حۆكم نێردراوه‌ و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌و حۆكمه‌ به‌رێوه‌ بچێت.
ڕێکه‌و 2013-01-07 11:01:23
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی