سێ خوێندكارى پیرانشارى ده‌بێت بنێردرێنه ده‌ره‌وه‌ى ولات
به پێى راپۆرتى خه‌به‌ر ئانلاین، نادر قازى پوور نوێنه‌رى ورمێ له مه‌جلیس، له كۆبوونه‌وه‌ى ئاشكراى مه‌جلیس به ئاماژه به خراپ بوونى باروودۆخى سێ خوێندكارى رووداوى ئاور گرتنى قۆتابخانهى شیناوێ رایگه‌یاند كه سێ كه‌س له كچه برینداره‌كانى ئه‌و ئاور گرتنه باروودۆخیان خراپه و ده‌بێت بنێردرێنه ده‌ره‌وه‌ى ولات. هه‌روه‌ها ره‌سووڵ خزرى نوێنه‌رى پیرانشار له مه‌جلیس، وێرِاى ئاماژه به پێویست بوونى ئه‌و بریندارانه به ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى ولات وتى، ئه‌مرۆ ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار باس ده‌كه‌ین. خزرى هه‌روه‌ها وتى كه هیوادارم كارووبارى ئه‌و خوێندكارانه بۆ ده‌ره‌وه‌ى ولات به زۆترین كات به رێوه بچێت.
ڕێکهو 2013-01-07 07:11:18
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )