له رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی شیناوێ كه‌س به تاوانبار نه‌ناسرا
له‌كۆتایی دا په‌روه‌نده‌ی ئاورگرتنی مه‌دره‌سه‌ی شیناوێی پیرانشار له دادگوسته‌ری ئازه‌ربایجان پیراگهیشتنی بۆ كرا و كارناسانی ده‌نگیان به‌وه دا كه تا ئێستا هیچ كه‌س و دامهزراوهێك وه‌ك تاوانباری ئه‌و رووداوه نه‌ناسراوه. له نیوه‌ی مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ به هۆی ئاگرگرتنی كورهێكی نه‌وتی كهلاسێكی مه‌دره‌سه‌ی شیناوێی پیرانشار سووتا و له ئاكامدا ٣٦ قوتابی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ تووشی سووتان و له‌ناویشیاندا ٢ قوتابی گیانیان دا و ٨ خوێنكار سه‌رووی ٥٠ لە سەدای لەشیان سووتابوون. ئه‌و كات نوێنەرانی مه‌جلیس ناره‌زایه‌تی زۆریان دهربرَی و داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری راهێنان و بارهێنانی رژیمیان كرد. ئێستا به پێی ئیدعای دادگا گۆیا كه‌س له‌و رووداوه تاوانبار نییه. وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی رژیم مامۆستای قوتابخانه‌كه‌ی به تاونبار زانیبوو و هه‌وه‌رها رێكخراوی ئاوكوژینهوهش به‌خاوی سووتانی نه‌وتی كوره و بلاوبوونه‌وه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی به هۆكاری ئه‌و رووداوه زانیبوو.
ڕێکهو 2013-01-05 10:54:25
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )