سەردانی شاندێكی ناوەندی لاوانی خەبات لە یەكێتی لاوانی دیموكراتی رۆژهەلاتی كوردستان لەو دیدارە دۆستانەیەدا شاندی ناوەندی لاوان باسی یەكەمین كۆنگرەی ناوەندی لاوان و ئەو ئاڵوگۆرانەی ناوچەكە بەگشتی و كوردستان بە تایبەتی گرتۆتەوە كرد و هەروەها بارودۆخی لاوان لە كوردستان و ئێران لە ژێر دەسەلاتی ڕژێمی ئێراندا خرایە بەرباس و ئاڵوگۆری بیروڕای لەسەر كرا و لەهەمان كاتدا پێویستی یەكگرتنی ڕێكخراوەكانی لاوان لە كوردستانی ئێراندا هاتە بەرباس و پێداگری لەسەر كرا. لە بەرامبەردا شاندی یەكێتی لاوانی دیموكرات خۆشحالێ خۆیان دەڕبری بەو سەردانەی ناوەندیی لاوانی خەبات و پیرۆزبایی خۆشیان بەبۆنەی كۆتایی هاتنی كۆنگرەی ناوەندی لاوان خەبات راگەیاند و هیوای سەركەوتنیان لە كارەكانیان بۆ خواستن ، هەروەها لەو دیدارە دۆستانەیەدا چەندین بابەت هاتە بەرباس و ئالوگۆری بیروڕای لە سەركرا.

لە كۆتایی دیدارەكەشدا لەسەر فراوان كردنی دۆستایەتی و پەیوەندییەكان هەردوو لا و كاری هاوبەش پێداگریی كرا .
ڕێکهو 2013-01-04 09:50:55
بهشی ( چالاکیهکان )