كچه‌ قوتابییه‌كانی رووداوی شیناوێ ره‌وانه‌ی ژووری نه‌شته‌رگه‌ری كران
كچه‌ قوتابییه‌كانی رووداوی شیناوێ ره‌وانه‌ی ژووری نه‌شته‌رگه‌ری كران

 هه‌واڵده‌ریی ئیسنا له‌ زاری "فه‌ردین عابدینی"یه‌وه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، برینی ئه‌و كچه‌ قوتابییانه‌ مه‌ترسیداره‌ و دۆخی جه‌سته‌یی و ته‌ندروستی ئه‌و ٣ كچه‌ قوتابییه‌ بۆ كاری نه‌شته‌رگه‌ری گونجاو نییه‌ و له‌ ئێستادا نه‌شته‌رگه‌ری كردنیان ده‌چیته‌ خانه‌ی ریسكه‌وه‌. ئه‌و به‌رپرسه‌ له‌ درێژه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ٢ كچه‌ قوتابی كه‌ له‌ ئیسفه‌هان له‌ ژیر چاوه‌دێری پزیشكیدان به‌شێك له‌ چڵكی پێستی له‌شیان بۆ ناو هه‌ناو و ریخۆڵه‌كانیان ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه‌ و ته‌ندروستیان به‌ره‌و دۆخێكی هه‌ستیار ده‌چێت. "ئه‌سما دروی، ئه‌سرین مه‌عرووفی، موبینه‌ پركه‌م" ئه‌و ٣ كچه‌ قوتابیه‌ن كه‌ هه‌نووكه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی مه‌شهه‌د له‌ ژێر چاوه‌دێریی پزیشكی دان.

111


ڕێکه‌و 2013-01-03 08:00:58
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی