ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ی دایه‌وه و بایكۆتی كرد چوونكه رژیم بریاری دابوو هیچ مافێكی خه‌ڵكی كوردستان نه‌دا و ته‌نانه‌ت كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه له ٢٨ی گه‌لاوێژی ١٣٥٨ خومه‌ینی فه‌رمانی جیهادی له دژی كورد ڕاگه‌یاند و فه‌رمانی به جه‌لاد و پاسداره جینایه‌ت كاره‌كانی كرد كه له ڕێگه‌ی زه‌مینی و ئاسمانیه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر كوردستان . ئه‌مه له كاتێكدابوو كه ساڵێك به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا تێپه‌ریبوو ، گه‌لی كوردیش به هه‌ست كردن به به‌رپرسیاره‌تی ڕووبه ڕووی ڕژێم بوونه‌وه و به‌سه‌دان كه‌س له‌م ڕێگه‌یه‌دا شه‌هید و بریندار بوون . له‌و كاته‌وه تا ئێستا كه ٣٤ ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی ڕژێمی ئێران تێده‌په‌رێ به سه‌دان نه‌هامه‌تی و جینایه‌ت و پلانی شووم به‌رامبه‌ر به گه‌لانی ئێران و به تایبه‌تی گه‌لی كورد به‌رێوه‌چووه.
له‌م نێوه‌دا لاوان، قوربانی سه‌ره‌كی بوون و له‌خه‌بات له‌دژی داگیركه‌رانیش ڕۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بووه. ، ڕژێمی ئاخوندی له‌ماوه‌ی ٣٤ ساڵ ته‌مه‌نی دا ، هه‌وڵی داوه لاوان بێ ده‌ربه‌ست بكات له داواكردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان .
له‌م نووسینه دا هه‌وڵده‌ده‌م كێشه و گرفته‌كانی لاوان له سێ به‌شی (سیاسی ـ ئابووری- كۆمه‌ڵایه‌تی) بخه‌مه روو. هه‌رچه‌ند ناتوانێ وێناێكی ته‌واو له كێشه‌كانی لاوان بخاته روو به‌لام لانی كه‌م به‌شێك له كێشه و له‌مپه‌ره‌كانی لاوی كورد له كوردستانی ئێران ده‌خاته به‌رچاو.
لاوان و كێشه‌ی سیاسی)
لاوان یه‌كێكن له توێژه چالاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌تایبه‌ت له ڕووی سیاسی یه‌وه ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی ١٣٥٧ی گه‌لانی ئێران لاوان كاریگه‌ریه‌كی زۆریان هه‌بوو له سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كه و هه‌روه‌ها دوای هاتنه سه‌ركاری ئاخونده‌كان ، ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌كی زۆر ڕژێمی نیگه‌ران كردوه و بۆیه ڕژێم به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌دات لاوانی ئێران به‌گشتی و لاوانی كورد به تایبه‌ت بخاته ژێرده‌سه‌لاتی خۆیه‌وه . چونكه لاوانی ئێستا زیاتر له جاران هه‌ستی نیشتیمان په‌روه‌ری و خۆڕاگرییان له لا درووست بووه و كه‌ڵك له ههردهرفهتێك وه‌رده‌گرن بۆ به‌ره‌نگاری سیاسه‌ته‌كانی ڕژێم و هێنانه مه‌یدانی فه‌زایه‌كی ئازاد و دیموكراتیك، هه‌ربۆیه ڕژێم هه‌وڵ ده‌دات كه چاودێری و كۆنتڕۆڵی زیاتر بخاته سه‌ر لاوان . ڕۆژانه ده‌بین كه چه‌ندین لاو و خوێندكار بانگێشتی ئیتلاعات ده‌كرێن و ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن و تۆمه‌تی جیاجیایان ده‌خرێته پاڵ و چاره‌نووسیان نادیاره . به كرده‌وه هه‌ر جوولهیێكی لاوان ده‌خرێته ناو خانه‌ی كرده‌وه دژی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و به تاوانی زۆر ناراست حوكمی ناعادیلانه‌یان به‌سه‌ر دا ده‌سه‌پێنن. به‌لام به خۆشیه‌وه فشار و پیلانه‌كانی ڕژێم نه‌ك هه‌ر لاوانی ڕانه‌گرتوه به‌ڵكو زیاتر هانیداون بۆ دژایه‌تی ڕژێم و داواكردنی داخوازیه‌كانیان . له ئێستادا به هۆی شۆڕشه‌كانی گه‌لانی عه‌ره‌ب و ڕوخانی چه‌ندین دیكتاتۆر به‌تایبه‌ت كه ئاگری ئه‌م شۆڕشانه گه‌یشتۆته سوریا و خه‌ریكه كۆتایی به دیكتاتۆریه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د دێنێ ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری خستۆته ناو كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم چونكه به كۆتایی هاتنی ده‌سه‌لاتی سوریا ڕژێمی ئێران هاوپه‌یمانێكی ستراتیژی له ده‌ست ده‌چێت و تاڕاده‌یه‌كی زۆر كارده‌كاته سه‌ر پێگه‌ی ڕژێمی ئێران له ناوچه‌كه‌دا ، بۆیه ئێستا زیاتر له جاران پشتی به ئامرازی سه‌ركوتی خه‌ڵك به‌ستوه .
لاوان و كێشه‌ی ئابووری)
لاوان له ئێستادا یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێشه‌كانیان نه‌بوونی سه‌رمایه‌یه‌كی باشه یان نه‌بوونی كاره كه ئه‌مه‌ش خودی ڕژیم خولقێنه‌ریه‌تی. ئه‌وه به‌رنامه‌ی خۆیانه كه خه‌لكی ئێران به برسێیه‌تی بهێڵنه‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هۆی ئابلووقهكانی ئه‌مریكا و ولاتانی ڕۆژئاوایی بۆ سه‌ر ئێران ڕێژه‌ی بێكاری گه‌یشتۆته ٢٣%. به پێی ئه‌و خشته زه‌مه‌نییه‌ی كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی ئاماری ڕژیمی ئێران بڵاوبۆته‌وه له پاریزگا كورد نشینه‌كانی وه‌ك ئیلام و لوڕستان زۆرترین ڕێژی بێكاری هه‌یه له ناو پارێزگاكانی دیكه‌ی ئێران ٢١%ه كه ئه‌مه‌ش به‌به‌راورد له‌گه‌ل ساڵی ١٣٩٠ ، ١٦% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیوه . هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كان ڕێژه‌ی بێكاری له ١٥ بۆ ٢٤ ساڵ گه‌یشتۆته ٢٨% له‌سه‌د به‌م پێیه ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕێژی بێكاری له نێو لاوان‌دا دووهێنده‌ی ڕێژه‌ی بێكاری ته‌واوه له ئێران . هه‌روه‌ها به پێی ئامارێكی دیكه كه له‌مانگی خه‌رمانان بڵاوبۆته‌وه زیاتر له ٣٠% له سه‌دی لاوانی كوردستان بێكارن ، سه‌ید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی كه نوێنه‌ری شاره‌كانی سنه‌و كامیاران و دیوانده‌ره‌یه ڕایگه‌یاندوه كه له ئێستادا زیاتر له١٥٠ههزاركهس له لاوانی كوردستان بێكارن ،هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كهبێكاری ئه‌مڕۆ كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئێرانه و بهرهودۆخی قه‌یراناوی ده‌ڕوات .
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسكردنه ساڵانه به‌سه‌دان لاوی ئێرانی ده‌چنه وڵاتانی دیكه بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانیان كه له ئێستادا ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر لاوی كورد له هه‌رێمی كوردستانی عێراق یان له‌ولاتانی ئاسیایی ده‌ژین زۆر جار گیانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسی بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ولاتانی ئه‌وروپایی.
لاوان و كێشه‌ی كۆمه‌لایه‌تی)
زۆر ترین كێشه‌كان كه ڕووبه‌ڕووی مرۆڤ ده‌بێته‌وه زیاتر له قۆناغی لاوی دایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كاتێك كه‌سێك ده‌گاته ته‌مه‌نی لاوی تووشی كۆمه‌ڵێك گۆرانكاری خێرا ده‌بێت چ له ڕووی فكری وچ له ڕووی جه‌سته‌یی كه ئه‌گه‌ر به باشی بارنهیهت و چاودێری نه‌كرێت تووشی كۆمه‌ڵێك ڕووداوی نه‌خوازراو ده‌بێت ، بۆیه هه‌ركاتێك مرۆڤ گه‌یشته ته‌مه‌نی لاوی ده‌بێت به باشی چاودێری بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا كه‌سایه‌تیه‌كی زۆر باشی لێ ده‌ربچێت. هه‌روه‌ك ده‌زانین كێشه وگرفته‌كانی لاوان له كۆمه‌لگایه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه جیاوازی هه‌یه و هه‌ریه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی جیا كه‌ڵك له تواناكانی لاوان وه‌رده‌گرن ، به‌لام ئه‌وه‌ی كه جێی سه‌رنجه لاوان له ئێران ناتوانن تواناكانی خۆیان ده‌ربخه‌ن یان كارێك بكه‌ن بۆ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگاكه‌یان، چونكه كاركردنی لاوان له ئێران‌دا سنووری هه‌یه و هه‌ركه‌سێك له‌و سنوره تێپه‌ڕی حسابێكی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت .كێشه‌كانی لاوانی ئێران زۆرن كه له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێكردووه ، یه‌كێك له سیاسه‌ته چه‌په‌ڵه‌كانی ڕژیمی ئێران كه زۆرترین كێشه‌ی بۆ لاوان درووست كردووه گیرۆدهكردی لاوانه به ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگربێت له هه‌ر جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئازادیخوازانه و به‌رهه‌ڵست كردنی ڕژێمی ئێران. دیاره ده‌سه‌لات له‌م سیاسه‌ته‌دا تا ڕاده‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوو بوون ، ئه‌وه‌ی جێگای داخه ڕۆژ به ڕۆژ گیرۆده بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان له زیاد بووندایه و هه‌ر ڕۆژه و مه‌وادێكی هۆشبه‌ر دێته ناو ئێران كه دیارترین و مه‌ترسیدارترین ئه‌و ماده‌هۆشبه‌رانه‌ی كه هاتوونه‌ته ناو ئێران كراك و شیشه و كروكۆدیله. هه‌روه‌ها ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووش ده‌بن له ئێران‌دا دابه‌زیوه بۆ ژێر ته‌مه‌نی ٢٠ ساڵی وه ڕۆژ له دوای ڕۆژیش كه‌متر ده‌بێته‌وه، هه‌ر له پارێزگای كرماشان به پێی ئاماره‌كان زیاتر له ٥٥ هه‌زار كه‌س موعتاد بوون و كه ٨ له‌سه‌دی ژنن. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه كه سالانه زیاتر له ٣٠٠٠كهس له ئێران به هۆی به‌كارهێنانی ماده سڕكه‌ره‌كان ده‌مرن ، له ٤٥% ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌مرن خاوه‌نی ژن ومنداڵن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژنانیش به شێوه‌یه‌كی ترسناك تووشی ماده‌سڕكه‌ره‌كان بوون به‌پێی ڕاپۆڕته‌كان زۆر به‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه موعتاد بوون له‌ته‌مه‌نی ٢٥بۆ ٣٤ساڵی یه كه زۆربه‌یان به حه‌بی شیشه ئیعتیادیان هه‌یه . به‌پێی ڕاپۆڕته‌كانی ستادی به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ مه‌وادی مۆخهدیری ڕژیم، زیاتر له ٦٠هه‌زار ژنی موعتاد به‌شێوه‌ی ڕه‌سمی له ئێران‌دا بوونی هه‌یه !! ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیكه‌وه دیارده‌یه‌كی ترسناك له نێو لاوان‌دا سه‌ری هه‌لداوه ئه‌ویش دیارده‌ی خۆكووژی یه. دیاره خۆكوژی به‌واتای كۆتای هێنا به ژیان به زۆر ڕێگه‌ی جۆراوجۆر .ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه بڕیاردان بۆ خۆكوشتن زۆر هۆكاری هه‌یه به‌لام ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی كورت باسی بكه‌ین دیارده‌كانی بێكاری و هه‌ژاری و سه‌رنه‌كه‌وتن له خوێندن و یان شكست خواردن له خۆشه‌ویستی وموعتاد بوون و چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن و كێشه‌ی خێزانی وخهمۆكی ......هتد ، ده‌بنه هۆی بڕیاردانی خۆكوشتن . دیارده‌ی خۆكوژی دیارده‌یه‌كه په‌یوه‌ندی به تاكه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگاشه‌وه هه‌یه . بڕیاری خۆكووژی له كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه جیاوازی هه‌یه، زۆر جار كێشه ئابووریه‌كان له كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌بنه هۆكاری خۆكووژی و له كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه نه‌خۆشی خه‌مۆكی ده‌بێته هۆی بڕیاردان له‌سه‌ر خۆكووشتن .لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه كێشه‌ی خۆكوژی له ئێران زیاتر به‌و هۆیانه‌ی سه‌ره‌وه‌یه كه‌باسمان كرد.
یه‌كێكی دیكه‌ش له‌و دیاردانه‌ی كه له نێو لاوان‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه تووشبوونه به نه‌خۆشی ئایدز كه یه‌كێكه له نه‌خۆشیه ترسناكه‌كان كه تووشی مرۆڤ ده‌بێت. تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه به چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك ده‌بێته یه‌كێك له‌و ڕێگه‌یانه‌ی كه ده‌بێته هۆی تووشبوون به ئایدز له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی جنسییه‌وه یه ، هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی گواستنه‌وه خوێنی كه‌سی تووشبوو بۆ كه‌سانی دیكه و گواستنه‌وه‌ی له‌دایكه‌وه بۆ منداڵ . به‌پێی ئاماره‌كانی ڕژیم له ئێستادا زیاتر له ١٢٠بۆ ٢٠٠سهد هه‌زار حاله‌تی تووشبوون به‌م ڤایرۆسه له‌ناو ئێران تۆمار كراوه كه به‌پێی ئه‌م ئاماره زیاتر له ٨٠ بۆ ١٠٠هه‌زار كه‌سی تووشبوو به‌م نه‌خۆشییه هه‌یه كه خۆشی نازانێت تووشی ئه‌م وایرۆسه بووه و له‌وانه‌یه ببێته هۆی گواستنه‌وه‌ی بۆ كه‌سێكی دیكه. هه‌روه‌ها به پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕژێمی ئێران له مانگی ئاداری ٢٠١٢/ ٢٤ هه‌زارو ٢٩٠كهس له ئێران‌دا گیرۆده‌ی ڤایرۆسی ئایدز بوون كه كرماشان له پله‌ی یه‌كه‌می توشبواندایه. به پێی ئه‌و ئاماره ڕێژه‌ی توشبوان به ڤایرۆسی ئایدز له ماوه‌ی سالی ٢٠١٢ له شاری كرماشان گه‌یشتۆته ٣هه‌زار كه‌س ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌رپرسانی ڕژێم له‌م ماوه‌ی ڕابردوودا ڕایانگه‌یاندبوو به لایه‌نی كه‌مه‌وه ٩٠ هه‌زار كه‌س له ئێران‌دا توشی نه‌خۆشی ئایدز بوون و ته‌مه‌نی توشبوانیش بۆ ١١ ساڵ دابه‌زیوه . به‌م پێیه ئه‌توانین بڵێن كه هۆكاری تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه ووشیار نه‌كردنه‌وه‌ی خه‌لكه له مه‌ترسی ئه‌م ڤایرۆسه.ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسكردنه سالانه به هه‌زاران كه‌س به‌هۆی تووشبوون به‌م نه‌خۆشی یه ده‌مرن و ولاتان به سه‌دان ملیار دینارههزینه ده‌كه‌ن له پێناو دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه. به‌لام ئه‌وه‌ی له ئێستادا گرنگه وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌لكه كه به‌داخه‌وه ڕژێم تاڕاده‌یه‌كی زۆر خۆی له‌م مه‌سه‌له‌یه دورخستۆته‌وه و هیچ چه‌شنه وشیاریێكی به خه‌لك له‌مه‌ر مه‌ترسی تووشبوون به‌م نه‌خۆشی یه نه‌داوه.
