کێشەی ئابووری لە زانکۆی پەیام نووری ورمێ بەرۆکی خوێندکارانی گرتووە
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو زانكۆی پەیام نووری ورمێ‌بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاند: خوێندکاران لە ئەگەری نەدانی پارەی مانگانە بەو زانکۆیە نەتەنیا لە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی ئەو زاکۆیە بێبەش دەکرێن، بەڵکوو کارتی مۆڵەتی بەشداری کردنیان لە تاقی کردنەوەکان ئەمساڵدا پێنادرێت.

بەسەرنجدان بەوەی کە چینی خوێندکار یەکێک لە چینە کەم داهاتاکانی کۆمەڵگای ئێرانە، ئەو بڕیارە لەلایەنی مادییەوە خوێندکارانی تووشی گرفت کردووە و بەگشتی نیگەرانیی لای خوێندکارانی ئەو زانکۆیە درووست کردووە.

ماوەیەک پێش ئێستا بەرپرسانی ئەو زانكۆیە لە تێرمی یەكەمی ئەمساڵدا بە خوێندكارانیان راگەیاندبوو كە بەهۆی گیروگرفتی ئابووری بۆ هێندێك لە وانەكان توانایی هێنانی مامۆستایان نیە و خوێندكارانی رشتەكانی "زانستی بنەڕەتی و تەكنیكی و ئەندازیاری" ناچار بوون وانەكان بە شێوەی ئازاد لە دەرەوەی زانكۆ بخوێنن.

 

  11


ڕێکه‌و 2012-12-31 08:47:09
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی