بەهۆی بێکارییەوە، گەنجێک لە میسر خۆی سوتاند ماڵپەری (ئەخبار میسر) بڵاویکردوە، کە ئەو گەنجە ناوی (ئەحمەد کەمال سەید)ە و دوای ئەوەی هەوڵی دۆزینەوەی کاریداوە، بەڵام سەرکەوتونەبوە، لە ماڵەکەی خۆیدا گڕی لە جەستەی خۆی بەرداوە و بەهۆی زۆری رێژەی سوتاوییەکەشییەوە پێش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسیش، ئەو گەنجە لە بارێکی دەرونی ناهەمواردا بوە، بەتایبەت دوای ئەوەی نەیتوانیوە هەلی کار بەدەست بهێنیت، هاوشێوەی ( محەمەد بوعەزیزی)، گەنجەکەی تونس کە بە سوتاندنی جەستەی خۆی بەهاری عەرەبی هەڵگیرسان، ئەویش ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.
ڕێکهو 2012-12-30 09:04:52
بهشی ( ههواڵهکان )