شه‌وى یه‌ڵداى خۆێندكارانى پیرانشارى له خه‌سته‌خانه‌ى ورمێ
به پێى راپۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موكریان، جه‌ژنى شه‌وى یه‌ڵداى خوێندكارانى پێرانشارى، كه له رووداوى سوتانى قۆتابخانهى شیناوێى پیرانشار بریندار بون به هاوكارى بنه‌ماڵه‌كانیان و كارناسانى به‌رێوه‌به‌رى بارهێنانى سه‌ره‌تایى ئیداره‌ى راهێنان و بارهێنانى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا له خه‌سته‌خانه‌ى ورمێ به‌رێوه چوو كه هه‌وڵیان دابوو به‌رنامه‌ى شادیان بۆ دانێن. له رووداوى سوتانى قۆتابخانهى شیناوێ، خۆێندكارێك گیانى له ده‌ستدا و ٢٧ خوێندكاریش بریندار بوون كه ئێستا هێندێكیان له خه‌سته‌خانه‌ى ورمێ و هێندێكیان له خه‌سته‌خانه‌ى سیناى تهبرێزدان.
ڕێکهو 2012-12-23 09:34:07
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )