له‌ هه‌ر رۆژێكدا له‌ ئێران ١١ كه‌س به‌هۆی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ گیان ده‌ده‌ن
.



111



له‌ وڵاتی ئێران له‌ هه‌ر رۆژێكدا ١١ كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. به‌پێی راپۆرتی پزیشكی قانوونیی له‌ هه‌ر رۆژێكدا ١١ كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنان و گیرۆده‌ بوون به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ وڵاتی ئێران گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی ٩ ساڵی رابردووه‌وه‌ هه‌تا ئێستا ٣٧ هه‌زار و ٦٨٩ كه‌س گیانیان داوه‌. پزیشكی قانوونی له‌ درێژه‌ی ئه‌و راپۆرته‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، له‌ وڵاتی ئێران ئاماری مردن به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر پاش رووداوی هاتوچۆ له‌ ریزی دووه‌مدا جێگا ده‌گرێت. له‌ درێژه‌ی ئه‌و راپۆرته‌دا هاتووه‌ كه‌له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ هه‌تا كۆتایی مانگی ره‌زبه‌ر سه‌رجه‌م ١٥٥٦ كه‌س به‌ هۆی به‌كارهێنانی مادی هۆشبه‌ره‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ كه‌له‌ كۆی ئه‌و رێژه‌یه‌ ١٠٢ كه‌سیان ژن بوون، كه‌ ته‌نیا له‌ مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵدا ٢٤٤ كه‌س به‌و هۆیه‌وه‌ گیانیان داوه‌.
ڕێکه‌و 2012-12-17 09:34:13
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی