میسر: زۆرینه‌ی به‌شداربوان به (به‌ڵێ) ده‌نگیان بۆ ده‌ستوردا به‌هۆی به‌شداری فراوانی ده‌نگده‌رانیشه‌وه، پرۆسه‌كه بۆ ماوه‌ی دو سه‌عات درێژكرایه‌وه‌و تاوه‌كو ١١ی شه‌وی خایاند به‌پێی كاتی قاهیره. هاوكات به‌پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی پرۆسه‌كه‌ش، رێژه‌ی ٥٧%ی ده‌نگده‌ران به (به‌ڵێ) ده‌نگیان بۆ ده‌ستوری نوێ داوه، به‌رامبه‌ر ٤٣% بۆ ئه‌وانه‌ی به (نه‌خیر) ده‌نگیان داوه.برِیاریشه رۆژی ٢٢ی ئه‌م مانگه قۆناغی دوه‌می پرۆسه‌ی راپرسی له‌سه‌ر ده‌ستور ئه‌نجامبدرێت، كه پارێزگاكانی تری میسر ده‌گرێته‌وه.
ڕێکهو 2012-12-16 10:14:41
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )