ئێران؛ كرماشان له‌ ئایدزدا له‌پله‌ی‌ یه‌كه‌مدایه‌
له‌ رێورەسمێکدا كه‌ به‌ بۆنه‌ی‌ به‌ره‌نگاری‌ نه‌خۆشی ئایدز له‌ شاری‌ كرماشان له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان به‌ڕێوه‌چو، ئامارێك راگه‌یه‌ندرا كه‌ به‌پێی ئه‌وه‌ ژماره‌ی‌ توشبوان به‌ ڤایرۆسی ئایدز له‌ ماوه‌ی‌ ساڵی‌ ٢٠١٢ له‌ شاری‌ كرماشان ده‌گاته‌ (٣) هه‌زار كه‌س.

هه‌ر به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ پارێزگای‌ كرماشان به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ریزبەندی له‌ توشبون به‌ ڤایرسی ئایدز له‌ ئێراندا هه‌یه‌. ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردودا به‌رپرسانی‌ ته‌ندروستی‌ ئێران رایانگه‌یاند، به‌ لانی‌ كه‌مه‌وه‌ ٩٠ هه‌زار كه‌س له‌ ئێراندا توشی نه‌خۆشی ئایدز بون و ته‌مه‌نی‌ توشبوان به‌و نه‌خۆشیه‌ بۆ ١١ ساڵ دابه‌زیوه‌.1


ڕێکه‌و 2012-12-09 09:57:53
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی