سوریا: هه‌ر سه‌عاتێك ٥ كه‌س ده‌كوژرێت
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ تۆڕی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، كه‌  مانگی رابردو ٣٤٨٦ كه‌س كوژران، ئه‌مه‌ ئه‌ندامانی سه‌ر به‌ ده‌زگاكانی ئاسایش و هه‌واڵگری سه‌ر به‌ حكومه‌تی سوریا، چونكه‌ رێگا به‌ هیچ رێكخراوێك نادرێت ئه‌و زانیاریانه‌ بزانێت.

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌رو، كه‌ له‌و رێژه‌یه‌ ٣٣١ كه‌سیان ئافره‌تن، كه‌ ٥٢یان له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. هه‌روه‌ها ٣٤٩ منداڵ و ٤٧ به‌ساڵاچوش كوژران، كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ سه‌روی ٦٠ ساڵه‌وه‌ بوه‌.

له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كانیش ١١٧٣ كه‌س له‌ ریفه‌كانی دیمه‌شق و ٣٠٤ له‌ ناو شاری دیمه‌شق ٥٩١ له‌ حه‌ڵه‌ب و ٤٠٠ ئه‌دله‌ب و ٢٧٠ دێرزور و ٢٢٤ درعا و ٢١٩ حمس و ١٢٢ حه‌ما و ٦٩ رقه‌ و ٤٣ لازقیه‌ كه‌س كوژراون.

تۆڕی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ناو و مێژو و شوێنی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ریزبه‌ندی داناوه‌.

1


ڕێکه‌و 2012-12-09 09:56:05
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی