راگەیاندنی كۆتایی دەورەی یەكەم و دەسپێكی دەورەی دووهەمی كاری فێدراسیونی رێكخراوەكانی لاوانی كوردستانی ئێران
پڕبایەخ بۆ خەباتی لاوانی كوردستان كە تێیدا بناغەكانی هاوكاری و هاوخەباتی و لێكتێگەیشتن و كرانەوەی درگاكانی دیالۆگ و ئاڵ و گۆڕی بیرورا لە نێوان لاوانی خەباتكاردا، بە بیر و باوەڕی جیاوازەوە بونیاتنراوە، بەنرخ هەڵسەنگێندرا و سەبارەت بە كۆمەڵێك كار و پرۆژەی جۆراوجۆر بۆ دەورەی تازە گفتوگۆ كرا.

لەم كۆبوونەوە گشتییەدا جیا لە هەڵبژاردنەكان و دانانی پلانی تازە بۆ هاوكاری زیاتر و دەركردنی چەند بڕیارێكی ئیجرایی نوێ بۆ فیدراسیونەكە، باس لە دیاری كردنی رۆژی ١٢ی جوزه‌ردان وەك رۆژی لاوانی كوردستان كرا كە لەو رۆژەدا ٥٩ لاوی كوردی مهابادی بە دەستی كۆماری ئیسلامی ئێعدام كران و بڕیارە لە كۆبوونەوەكانی داهاتووی ئەو فێدراسیونەدا ئەو بابەتە دەنگی لە سەر بدرێت.

لە هەڵبژاردنەكانی ئەو كۆبوونەوە گشتییەدا هاوڕی ئاوات قورەیشی لە كۆمەڵەی لاوانی رۆژهەڵاتەوە بۆ سكرتێری فیدراسیون و هاوڕێ حیسام احمدی لە یەكیەتی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانەوە بۆ وتەبێژیی فێدراسیونەكە هەڵبژێردران و هەروەها هاوڕێ مەنسوور سەممار لە یەكیەتی لاوانی دێمۆكراتی رۆژهەڵاتی كوردستانەوە بۆ بەشی پێوەندییەكان و تەوار شەریفی لە كومیتەی لاوانی یەكیەتی شۆڕگێڕانەوە بۆ بەشی راگەیاندن و فوئاد جەعفەری لە ناوەندی لاوانى خەباتەوە بۆ بەشی ماڵی هەڵبژیردران.

رێكخراوەكانی بەشدار لە كۆبوونەوەی كۆتایی دەورەی یەكەم و دەسپێكی دەورەی دوهەمی كاری فێدراسیونی رێكخراوەكانی لاوانی كوردستانی ئێران بریتی بوون لە:

١: یەكییەتی لاوانی دێمۆكراتی رۆژهەڵاتی كوردستان

٢: ناوەندی لاوانی پێشڕەو

٣: ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى كوردستانی ئێران

٤: یەكیەتی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران

٥: كومیتەی لاوانی یەكیەتی شۆڕشگێرانی كوردستان

٦: كومیتەی لاوانی یەكییەتی دێمۆكراتیكی كوردستان

٧: كۆمەڵەی لاوانی رۆژهەڵات

1212


ڕێکه‌و 2012-12-04 07:46:13
به‌شی ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ر )







سیاسی