زیاد بوونى ٥ له‌سه‌د به‌ رێژه‌ى بێكارى ژنان عه‌لی ره‌زا مه‌حجوب وتى، زۆربه‌ى گه‌لاڵه‌ ده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ پێنج ساڵى رابردوو به‌ره‌وو رووى كێشه‌ بونه‌ته‌وه‌ و له‌و ماوه‌دا نه‌ته‌نیا له‌ رێژه‌ى بێكارى كه‌م نه‌بووه‌ته‌وه‌ به‌ڵكوو ئه‌و رێژه‌یه‌ زۆرتر له‌ رێژه‌ى چاوه‌روانكراو زیادى كردووه‌. نابراوو هه‌روه‌ها وتى، له‌ كاتێكدا رێژه‌ى بێكارانى ته‌مه‌ن ١٥ بۆ ٣٥ ساڵ زیاتر له‌ ٢٥ له‌سه‌ده‌، ده‌وڵه‌ت ته‌نیا به‌ ١١ له‌سه‌د بێكارى ئاماژه‌ ده‌كات. سكرتێرى ماڵى كرێكار وتى، ده‌وڵه‌ت نه‌ ته‌نیا له‌ ماوه‌ى ٧ ساڵى رابردوو له‌ گه‌لاڵه‌كانى خۆى سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ به‌ڵكوو له‌ بوارى ئابووریشدا فه‌شه‌لى هێناوه‌.333 ڕێکه‌و 2012-12-02 11:17:56
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی