سه‌ردانی ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات له‌ فیدراسیۆنی رێكخراوه‌ جیهانیه‌كان رێكخراوه‌ جیهانیه‌كانیان كرد و له‌ لایه‌ن به‌رێز سۆران ره‌مه‌زان سه‌رۆكی فیدراسیۆن به‌ گه‌رمی پێشوازی كران. له‌و دیداره‌ دۆستانه‌یه‌ دا هه‌یئه‌تی ناوه‌ندی لاوان هه‌یئه‌تی خانه‌خوێیان له‌ ئالوگۆره‌كانی  ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات له‌دوای به‌ستنی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی لاوان ئاگادار كرده‌وه‌ و باسی ره‌وشی ئێستای لاوانی كوردستانی ئێرانیان كرد. له‌به‌رانبه‌ریش دا فیدراسیۆن خۆشحالی خۆیان بۆ به‌ستنی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات ده‌ربری و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ  ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات خواست. له‌درێژه‌ی باس و دیداره‌كه‌دا چه‌ندین مژاری رۆژ هاتنه‌ به‌ر باس و ئالوگۆری بیرورای له‌سه‌ر كرا. له‌كۆتایی دیداره‌كه‌ش له‌سه‌ر دۆستایه‌تی و به‌رفراوانكردنی هاوكارییه‌كانی دوو لایه‌ن پێداگری كرایه‌وه‌ .  11111 ڕێکه‌و 2012-11-26 09:00:34
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی