له‌ مه‌هاباد خوێندكارێكی كورد به‌ ٥ ساڵ زیندان حوكم درا جه‌ماڵ قادرنژاد خوێندكاری به‌شی كۆمه‌ڵناسیی زانكۆی په‌یام نووری میاندواو، خه‌ڵكی گوندی "حاجی حه‌سه‌ن"ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی "شامات"ی مه‌هاباد له‌لایه‌ن دادگای شۆرِشی ئه‌و شاره‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبێكی كوردیی ئۆپۆزسیۆنی حكوومه‌تی ئێران، به‌ ٥ ساڵ زیندانی حوكم دراوه‌. ئه‌و خوێندكاره‌ كورده‌ ٢٤ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ هاورِی له‌گه‌ڵ ٢ كه‌سی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی "یه‌عقوب خزری" راوێژكاری ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌ و بارهێنان و خوێندكاری به‌شی كارناسیی باڵای ده‌روونناسی و "ئومید قادری ئه‌قده‌م" فیلم هه‌ڵگر و دیكیۆمێنت ساز، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌هاباده‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.222 ڕێکه‌و 2012-11-20 11:14:48
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی