بەیاننامەی ناوەندی لاوانی خەبات بۆ پشتیوانی لە بانگەوازی ٢٧ی خەزەڵوەر .میللەتی كورد بە درێژایی مێژووی لە پێناو ئازادی و بەدیهێنانی مافە ڕەواكانی خۆی سەدان هەوراز و نشێوی بینیوە و لەم ڕێگەیەشدا بە هەزاران كەس گیانی خۆیان بەخشیوە بە خاك و نیشتیمان و به‌رده‌وام ده‌بن له‌ گیانفدایی.
هەر لەم پێناوەدا ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران پشتیوانی خۆی ڕادەگەێنێت بۆ زیندانیانی سیاسی و نیشتیمان پەروەران و تێكۆشەرانى كوردى ناو به‌ندینخانه‌كانى رژیمى ئاخوندى. داوا لە سەرجەم خەلكی كوردستان دەكات كە پشتیوانی خۆیان بۆ زیندانیانی سیاسی كوردستان دەرببڕن و هەروەها بێدەنگ نەبن سەبارەت بە لە سێدارە دانی رۆڵەكانی نیشتمانەكەمان.
مەرگ و نەمان بۆ رژێمی دیكتاتۆری ئاخوندی
سەركەوێ‌ خەباتی حەق خوازانەی نەتەوەی كورد
ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران
٢٥ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٩١
ڕێکه‌و 2012-11-15 02:08:58
به‌شی ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ر )







سیاسی