به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتری له‌باره‌وه بڵاو كرابێته‌وه. ئه‌وه له‌كاتێكدایه، سه‌ره‌تای مانگی رابردوش عه‌لی ح

سێن ناسیف یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی حیزبوڵا كه به ئه‌بو عه‌باس ناسرابو، له‌ناوچه‌ی قه‌سیری حمص كوژرا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، تۆرِی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایكردوه، ژماره‌ی كوژراوانی دوێنێی ناوچه جیاوازه‌كانی سوریا به گوله‌ی هێزه‌كانی رژێم گه‌یشتوه‌ته ٨٨ كوژراو، زۆرینه‌ی كوژراوه‌كانیش دیمه‌شق و ریفی دیمه‌شق بون. هه‌ر دوێنێ، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی دو ئۆتۆمبێلی بۆمبرِێژكراو له خاڵێكی سه‌ربازیدا له شاری ده‌رعای باشوری سوریا، ٢٠ سه‌ربازی سه‌ر به هێزه‌كانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د كوژران.