
له‌ناو ئه‌وكه‌سانه‌دا ٢٦ ئه‌فسه‌ری باڵای سوپای سوریا تێدا بو كه وازیان له ریزه‌كانی سوپا هێناوه، ئهمرِۆش له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان گه‌یشتنه توركیا‌و لهرێوشوێنێكی ئه‌منی توندا به‌ره‌و كه‌مپی ئاواره‌كان گوازرانه‌وه. هه‌ر ئهمرِۆش ٢٣ برینداری خه‌ڵكی سوریا كه له ناویاندا ئافره‌ت هه‌بو گه‌یشتنه خاكی توركیا، كه به‌هۆی پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای ئازاد‌و رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه له شار‌و شارۆچكه‌كانی ئیدله‌ب، بریندار ببون. هه‌وه‌رها به‌پێی هه‌واڵی ته‌له‌فیزیۆنی "ئه‌لعه‌ره‌بییه" پایه‌گایه‌ك كه له ناوچه‌ی "غووته‌ی رۆژئاوا" له ده‌وووبه‌ری دیمه‌شق كه به دووه‌مین پایه‌گای ستراتیژیك و گرینگی هێزه هه‌واییه‌كانی حكوومه‌تی سووریه‌دا دێته ئه‌ژمار، له‌لایه‌ن ئه‌رتشی ئازاده‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.