مانگرتنی زیندانیانی كورد (٥٨) رۆژه به‌رده‌وامه له‌ئێستاشدا، ره‌وشی ته‌ندروستی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌و مانگرتوانه له مه‌ترسیدایه‌و كه‌سوكاری مانگرتوانیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كه حكومه‌تی توركیا هه‌نگاوی چاره‌سه‌ری پێویستی نه‌ناوه‌و ده‌ڵێن: ئێمه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گیراوان سه‌برمان نه‌ماوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئهمرِۆ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوسیش كه له‌چوارچێوه‌ی دۆزی كه‌جه‌كه‌دا زیندانی كرابون، به‌شداری چالاكییه‌كان بون و ده‌ستیان دایه مانگرتن. هاوكات به‌پێی ئاژانسی فورات نیوز، تاوه‌كو رۆژی ٨ی تشرینی دوه‌م، (٧٦) رۆژنامه‌نوس له زیندانه‌كانی توركیادان له‌وانه (١٣)یان خاوه‌ن ئیمتیاز و بهرِێوهبهری نوسینن. دوای نیوهرِۆی ئهمرِۆ زیاتر له (٢٠) حیزب و رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له‌به‌رده‌م پاركی شانده‌ر له شاری هه‌ولێر گردبونه‌وه‌یه‌كیان بۆ پاڵپشتی كوردانی باكورد و داواكاریه‌كانیان ئه‌نجامدا.
ڕێکهو 2012-11-08 11:18:50
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )