کوردانی تورکیە لە دادگاکاندا مافی بەرگری کردن لەخۆ بە زمانی کوردییان پێدرا
"بوڵنت ئارینچ" داوای لە سەرجەم مانگرتوان کردووە کە کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بێنن و بۆ گەیشتن بە مەبەستەکانیان پێویست بە کاری مەترسیداری لەو چەشنە ناکات.

دوێنێ دووشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان مانگرتنی ئەو زیندانیانەی بێ بایەخ وەسف کردبوو و رایگەیاندبوو کە تەنیا یەک کەس لە زیندانەکانی تورکیە مانی گرتووە، ئەم قسەیەی ئەردۆغان لە کاتێک دایە دادگوستەری تورکیە مانگرتنی ٦٨٢ کەس لەناو ٦٧ زیندانی تورکیەدا پژڕاست کردۆتەوە.

لە ماوەی دوو حەفتەی رابردوودا کۆمەڵێک رێکخراوی سیاسی، مافی مرۆڤ و هەروەها چالاکانی سیاسی، مەدەنی رۆژنامەنووس و جەماورەی بەرینی خەڵک لە هەرێمی کوردستان و کوردستانی تورکیە بۆ پشتیوانی لە مافی رەوای ئەو زیندانییە مانگرتوانە بە شێوەی جۆراوجۆر چالاکییان بەڕێوە بردووە.
zindani

ڕێکه‌و 2012-11-06 08:53:57
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی