پشتیوانى ناوه‌ندى لاوانى خه‌بات بۆ مانگرتووانى كوردستانى باكوور
ئه‌و رِێژه‌یه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌ به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا ده‌وله‌تى توركیه‌ به‌ده‌م داواكارییه‌كانى مانگرتووان نه‌هاتووه‌ و ئه‌مه‌ش واى له‌ زۆربه‌ى چاودێرانى سیاسى و رِێكخراوه‌كان و سازمانه‌كان كردووه‌ كه‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى ده‌سه‌لاَتدارانى توركیه‌ به‌رامبه‌ر مانگرتووان مه‌حكووم بكه‌ن و داواكارن كه‌ به‌ده‌م خواسته‌كانیان بچن .

هه‌روه‌ها له‌ زۆربه‌یى شار و ناوچه‌كانى توركیه‌ بۆ پیشتیوانى له‌ مانگرتووان خۆپیشاندان و نارِه‌زایه‌تى سه‌رى هه‌ڵداوه‌ و ده‌نگى خۆیان خستۆته‌ پاڵ مانگرتووان ، به‌داخه‌وه‌ رِه‌وشى ته‌ندروستى زۆرێك له‌ مانگرتووان له‌ مه‌ترسیدایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێن ئه‌گه‌رى مردنیان لێده‌كرێت .

ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى كوردستانى ئێران به‌ پێویستى ده‌زانێت وه‌ك ئه‌ركێكى نیشتیمانى و نه‌ته‌وه‌یى  پشتیوانى خۆى بۆ مانگرتوانانى باكورى كوردستان ده‌رببرِێت و هیوادارین سه‌رجه‌م رِێكخراوه‌كان ده‌نگى خۆیان بخه‌نه‌ پال مانگرتووانانى باكورى كوردستان .

هه‌زاران سلاَو له‌ خۆرِاگریى و به‌رخودانى به‌ندكراوانى سیاسى كوردستان




ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى كوردستانى ئێران

ده‌سته‌یى به‌رِێوه‌به‌ریى
lawan
٤-١١-٢٠١٢

١٤-٨-١٣٩١كۆچى خۆریى





ڕێکه‌و 2012-11-04 12:44:22
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی