په‌یامى ناوه‌ندى لاوانى خه‌بات به‌بۆنه‌ى ١٠ى خه‌زه‌ڵوه‌ر رِۆژى پێشمه‌رگه‌ى سازمانى خه‌بات
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ سازمانى خه‌بات بریارى دا كه‌ بۆ رێز لێنان له‌ گیانى پاكى ئه‌و شه‌هیدانه‌ و نیشانه‌ى وفادارى بۆ پێشمه‌رگه‌كانى خۆراگرى سازمانى خه‌بات ئه‌و رۆژه‌ وه‌ك رۆژى پێشمه‌رگه‌ ناوزه‌د بكات.

پێشمه‌رگه‌ كه‌ پیرۆزترین ووشه‌ى مێژووى خه‌باتى نه‌پساوه‌ى گه‌له‌كه‌مانه‌، له‌ناو دڵى هه‌موو تاكێكى كورد وه‌ك به‌رزترین مرۆڤى خاوه‌نباوه‌ر و پێگه‌یشتووى نه‌ته‌وه‌یی خۆى نه‌خشاندووه‌ و رێزى لێده‌گیرێ. ئه‌وه‌ش به‌ هۆى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ ناوازانه‌ بووه‌ كه‌ هه‌موو پێشمه‌رگه‌یێكى راسته‌قینه‌ى رێگه‌ى ئازادى ده‌بێ هه‌یبێ و پارێزگارییان لێ بكات. مایه‌ى شانازى گه‌له‌كه‌مانه‌ كه‌ پێكهێنه‌رى سه‌ره‌كى  ئه‌و هێزه‌ له‌گیانبووردوویه‌ له‌ كۆن و ئێستا دا لاوانى خوێنگه‌رمى كوردستانه‌كه‌مان بوونه‌ كه‌ له‌سه‌رجه‌م مه‌یدانه‌كانى خه‌باتى چه‌كدارانه‌ و سیاسی و له‌ بوارى ئاكار و ره‌وشته‌وه‌ مایه‌ى سه‌رسامى و پشت پێ به‌ستن بوونه‌. ئه‌وانه‌ى حه‌ماسه‌ى ١٠ى خه‌زه‌ڵوه‌ریان خوڵقاند له‌ باشتریان رۆڵه‌كانى كوردستان بوون و ناویان بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ چووه‌ ناو لاپه‌ره‌كانى مێژوویی سه‌روه‌رییه‌كانى نه‌ته‌وه‌كه‌مان. ئه‌ركه‌ له‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ لاوه‌كانى ئةم سه‌رده‌مه‌ ژیان و ئاكارى ئه‌و قاره‌مانه‌ نه‌مرانه‌ بكه‌نه‌ لۆگۆ و لێوه‌یان فێر ببن و كه‌سایه‌تى به‌رز و ژیانى سه‌ربه‌رزانه‌یان بكه‌ینه‌ چرِاى رووناكى رێگاى خه‌بات و تێكۆشانمان. 

ناوه‌ندى لاوانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران به‌م بۆنه‌وه‌ دوباره‌ پیرۆزبایى له‌ سه‌رجه‌م خه‌ڵكى كوردستان، ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى سازمانى خه‌بات و هه‌موو پێشمه‌رگه‌ و دڵسۆزانى سازمانه‌كه‌مان ده‌كات و به‌ هیواین ساڵى داهاتوو یادى ئه‌م رۆژه‌ مه‌زنه‌ له‌ نیشتمانه‌ ئازاد كراوه‌كه‌ماندا بكه‌ینه‌وه‌.

ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى كوردستانى ئێران

ده‌سته‌یى به‌رِێوبه‌ریى

١٠ خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٩١

nawandi lawan

ڕێکه‌و 2012-10-31 14:26:00
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی