له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نوسیدا، دیڵ پۆنتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كاری سه‌ره‌كییان به‌رده‌وامبوونه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دیاریكردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسی و سه‌ربازییه باڵایانه‌ی كه به‌رپرسیارن له ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانه.
له یه‌كێك لهتهلهفزیۆنهكانی سویسرا، دیل پۆنتی وتی، كاری ئه‌وان كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و ده‌ستنیشانكردنی لایه‌نه تاوانباره‌كانه، دواتر نه‌ته‌وه یهكگرتووهكانو وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان خۆیان بڕیارده‌ده‌ن چی له به‌ڵگه‌نامه‌و ئه‌نجامانه ده‌كه‌ن كه لیژنه‌كه‌یان پێی ده‌گات.
له دوایین ڕاپۆرتی ئه‌و لێكۆڵهرانهدا هێزه‌كانی سوپای سوریا‌و هێزه‌كانی شه‌بیحه به‌وه تۆمهتباركرابوون كه تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجامداوه، له‌ناویشیاندا كوشتن‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی هاولاَتیانی مهدهنیو ئاماژه بهوهشكرابوو، ئه‌و كارانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی سوریاوه پلانی بۆ داڕێژاروهو لیستێكی نهێنیشیان به‌ناوی ئه‌و لایهنو كه‌سایه‌تیانه ئاماده‌كردو ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیان كرد.
