بەرپرسانی حەرراسەتی زانستگای كوردستان بەو هۆشدارییان بەو خوێندكارانە داوە لە ئەگەری درێژەی ئەو مانگرتنە، لە زانستگا دەردەكرێن.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش دا ئەو پێنج خوێندكارە بە تاوانی رێكخستنی ئەو حەرەكەتە خوێندكارییە لەلایەن حیراسەتەوە بانگ كراون و لێپرسینەوەیان لێكراوە و بەوەیان تاوانبار كردوون كە لەلایەن ئێوەوە هەواڵی ئەو ناڕەزایەتییە خوێندكارییە لە راگەیەنە بیانییەكان بڵاو بۆتەوە.

پاش ئەوەی لە مانگرتنی رۆژی دووشەممەدا زیاتر لە هەزار خوێ،دكار بەشدارییان كرد، لەلایەن مەئموورانی حیراسەتەوە ڤرتەی ویدیۆیی لە خوێنكارەكان هەڵگیراوە كەلە ئەنجامدا تێكهەڵەەن لە نێوان خوێندكاران و مەئموورە ئەمنیەتی و حیراسەتییەكاندا هاتە ئاراوە. 

ئەو خوێندكارە كوردە ئاماژەی بەوەش كرد، كە خوێندكارانی ناڕازی بە دۆخی خواردن و "سێلف سرویس"ەكانی ناو زانستگای كوردستان هەتا رۆژی دووشەممەی داهاتوو مۆڵەتیان بە لێپرسراوانی زانستگا داوە كە ئەگەر بێت و ویستەكانیان جێبەجێ‌ نەكەن، لە مانگرتن و ناڕەزایەتی بەردەوام دەبن.11111111111111


ڕێکه‌و 2012-10-23 08:40:36
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی