رێژەی خوێندكارانی مانگرتوو لە سنە لە رۆژی دووەمدا لە هەزار كەس تێپەڕی
یەكێك لە خوێندكارانی مانگرتوو لە زانكۆی كوردستان لە سنە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند، خوێندكارانی ناڕازیی زانكۆی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە بۆ دووەمین جار لەناو هەر دوو "سلف سرویسی" واتە بەشی "فەنی و ئەندازیاری و كۆلیژی ئەدەبیات"ی ئەو زانكۆیە لە كاتی نانی نیوەڕۆدا دەستیان دایە ناڕەزایەتی و مانیان گرت.

ئەو خوێندكارە مانگرتووە ئەوەشی خستە روو كە زیاتر لە هەزار خوێندكار ئەمڕۆ دووشەممە دەستیان دایە ناڕەزایەتی و بە وەرگرتنی وادەی غەزایی لە خواردنی خۆیان بواردووە و لە حەرەكەتێكی ئیعترازیدا هەموو خواردنەكانیان هەتا بەردەم بینای "دەفتەی نوێنەرایەتیی وەلیی فەقیه" لەناو زاكۆی كوردستان ریز كردووە و بەم چەشنە ناڕەزایەتیی خۆیان بە خراپیی غەزا، گرانتر بوونی نرخەكە و بڕینی وادە غەزای رۆژانی پێنجشەممە دەربڕیوە.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد، هەتا ئێستا لێپرسراوانی پێوەندیداری زانكۆی كوردستان وەڵامی داخوازییەكانی خوێندكارانی مانگرتوویان نەداوەتەوە و خوێندكارانیش رایانگەیاندووە، هەت
22222222222
ا ویستەكانیان دابین نەكرێت، بەردەوام دەبن لە مانگرتن.


ڕێکه‌و 2012-10-22 09:16:23
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی