زیاتر لە ٧٠٠ خوێندكاری زانستگای كوردستان لە سنە دەستیان دایە مانگرتن ..22222222222 زیاتر لە ٧٠٠ خوێندكاری زانستگای كوردستان لە سنە بەهۆی گران كردنی خۆراك و و بڕینی وادە خۆراكی رۆژانی پێنجشەممە دەستیان دایە ناڕەزایەتی.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بەهۆی كەمیی ئیمكانات، نەبوونی كەیفیەتی غەزا، گران كردنی نرخی خواردن و بڕینی وادە غەزای رۆژانی پێنجشەممە، زیاتر لە ٧٠٠ خوێندكاری زانستگای كوردستان لە شاری سنە ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەبەردەم بینای ئیدارەی "كاروباری خوێندكاران"ی ئەو زانكۆیە دەستیان دایە مانگرتن.
بەپێی هەمان سەرچاوە لێپرسراوانی زانستگا رایانگەیاندووە، بەهۆی گرانی و خراپێی باری ئابووری وادە خۆراكی رۆژانی پێنجشەممەیان بڕیوە و هەروەها نرخی خواردنەكانیشیان گران كردووە.
بڕیارە رۆژی دووشەممە رێكەوتی ١ی خەزەڵوەر لە كاتی نیوەڕۆدا خوێندكاران جارێكی‌تر دەست بدەنەوە ناڕەزایەتی و مانگرتن.
ڕێکه‌و 2012-10-21 09:42:04
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی