داوده‌رمان له شه‌ش مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مسال دابین نه‌كراوه و ئه‌و برِهى كه دیارى كراوه بۆ پێداویستیه‌كانى ده‌رمانى زۆر كه‌مه و داواى له بانكه‌كان كرد له‌م پێناوه‌دا یارمه‌تیان بده‌ن. هه‌ر له‌م پێناوه‌دا و به هۆى سه‌رلێشێواوى سهرافیهكان و دیارى نه‌بوونى نرخى ریاڵ و دراوى بیانى، بازاریهكاتى تاران دووكانه‌كانیان داخست و ناره‌زایه‌تى خۆیان له نه‌بوونى سیسته‌مێكى ئابوورى دروست نیشان دا كه ئه‌م كاره‌یان بوو به هۆى نیگه‌رانى ده‌سه‌لاتداران و هێزه نیزامى و ئیتلاعاتیهكانى رژێم و كه‌وتنه گرتن و سوكایه‌تى به خه‌ڵك و بازارییه‌كان و له‌م پێناوه‌دا غۆلامعهلى مۆحسنى ئێژهیى وته‌بێژى ده‌زگاى قه‌زایى رژێم رایگه‌یاند كه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌بنه هۆى به‌رز بوونه‌وه‌ى نرخى دراو وه‌ك بلاوكهرهوهى فه‌ساد له سه‌ر عه‌رز مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و حوكمیان ئێعدامه كه تا ئێستا زیاتر له ٥٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. كارناسانى ئابوورى چه‌ندین هۆكاریان بۆ ئه‌م سهرشێواویه ئابووریه ناو برد كه به‌رچاوترینیان بۆچوونى هێندێك له كارناسانه كه هۆكاره‌كه‌یان بۆ كاریگه‌رى گه‌مارۆكان گێراوه و زیادكردنى گه‌مارۆكانى مانگى ئۆكتۆبریان به فه‌له‌ج كردنى ئابوورى ئێران و شهرِى ئابوورى ئه‌مریكا و رۆژئاوا دژبه ئێران ناو برِد. به پێى بهراورِدهكان هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى ئێران له ژێر كاریگه‌رى گه‌مارۆكان تا ٤٥ له سه‌د كه‌م بۆته‌وه و ئێران بۆ وهرِگرتنى پاره‌ى فرۆشى ئه‌م برِه نه‌وته‌ى خۆى له‌گه‌ڵ كێشه به‌ره‌وروو ده‌بێته‌وه و به سه‌ختى پووڵ له كریارهكانى خۆى وه‌رده‌گرێت. به‌لام هێندێك له به‌رپرسان و به‌تایبه‌ت نزیكانى خامنه‌یى و مه‌جلیس بێ به‌رنامه‌یى ده‌وڵه‌ت و خراب به‌رێوه‌بردنى گه‌لاڵه‌ى ئامانجدار كردنى یارانهكانیان به هۆكارى ئه‌م بابه‌ته ده‌زانن و ده‌لێن ده‌وڵه‌ت به‌ئه‌نقه‌ست بازارى دراویان شێواندووه تا به به‌رز بوونه‌وه‌ى نرخه‌كان كه‌م بوونى بوجه‌ى خۆى یرِ بكاته‌وه و پاره‌ى یارانه‌كان به‌ده‌ست بێنێت. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌حمه‌دی نژاد و به‌رپرسانى ده‌وڵه‌ت، مه‌جلیس به هۆكارى ئه‌م بارودۆخه ده‌زانن. به‌لام هۆكاره‌كه‌ى هه‌رچى بێت له‌م به‌ینه‌دا خه‌ڵكى ئێرانه كه فشار كه‌وتووه‌ته سه‌رى و رۆژ له دواى رۆژ ژیان بۆ خه‌ڵكى ئێران ئه‌سته‌متر ده‌بێته‌وه. به به‌رز بوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار و دابه‌زینى نرخى ریاڵ نرخى پێداویستیه‌كانى خه‌ڵك هه‌ر رۆژه له چاو رۆژى رابردوو زیاتر ده‌بێت، به‌لام دهرامهدى خه‌ڵك و حه‌قده‌ستى كرێكاران وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه. نرخه‌كان هه‌ر رۆژه به‌رز ده‌بێته‌وه و كاسبكارانیش ئه‌منیه‌تى كاریان نیه، زۆربه‌ى كارخانه و ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان به هۆى نه‌بوونى ئه‌رزى پێویست بۆ كرینى پێداویستیه‌كانیان داخراون. كه وایه ته‌نیا زه‌ره‌رمه‌ندى سه‌ره‌كى له شێواوى و دابه‌زینى ئابوورى ئێران خه‌ڵكى ئێرانه. و هۆكارى سه‌ره‌كیه‌كه‌شی سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حكوومهتیهكانى رژیمى ئاخوندییه.
