شارێكی دیكه‌ی سووریا ئازاد كرا سوپای ئازادی سووریا، هه‌فته‌ی رابردووش توانیبووی له چه‌ند ئۆپه‌راسیۆندا، شاره‌كانی مه‌عره نو‌عمان و جسرولشغوور له پارێزگای ئه‌دله‌ب، له هێزه‌كانی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د، پاك بكاته‌وه. هه‌وره‌ها ژماره‌ی كوژراوانی دوێنێ به‌ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی سوریا گه‌یشته ٢١٩ كه‌س، هاوكات له هێرشه جیاوازه‌كانی سوپای ئازادی سوریادا، ده‌یان سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د كوژران. روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردوه، له ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی سوپای ئازاد له پارێزگا‌و شاره جیاوازه‌كانی سوریا بۆ سه‌ر سوپای رژێم، دوێنێ ٩٢ سه‌رباز كوژراون كه له‌ناویاندا ٧ ئه‌فسه‌ر هه‌یه.
ڕێکهو 2012-10-12 11:44:14
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )