رێگاى رزگارى كوردستان كرایه‌وه. له سه‌ره‌تاى رێوره‌سمى كردنه‌وه‌ى كۆنگره به‌رێز كاك عه‌لى به‌هرامى به‌رپرسى پێشووى ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى كوردستانى ئێران به خێرهاتنى میوانانى كرد، دواتر په‌یامى پیرۆزبایى سه‌ركردایه‌تى سازمانى خه‌بات به بۆنه‌ى به‌ستنى یه‌كه‌مین كۆنگره‌ى ناوه‌ندى لاوان له لایه‌ن به‌رێز كاك كامیل نوورانی فه‌رد، كارگێرى كومیته‌ى ناوه‌ندى پێشكه‌ش كرا، له په‌یامه‌كه‌ى سه‌ركردایه‌تى وێراى ئاماژه به ده‌ورى گرینگ و چاره‌نووس سازى لاوانى كورد له خه‌باتى رزگارى خوازانه‌ى خه‌ڵكى كوردستان ، پشتیوانى خۆیان بۆ ناوه‌ندى لاوان دووپات كرده‌وه. دوایى په‌یامى كومیته‌ى ئافره‌تانى سازمان له لایه‌ن خوشكه به‌یان ئه‌حمه‌دی ئه‌ندامى كومیته‌ى ئافره‌تانى سازمانى خه‌بات پێشكه‌ش كرا،هه‌روه‌ها په‌یامى كومیته‌ى خوێندكارانى سازمانى خه‌بات له لایه‌ن به‌رێز سارۆ حوسه‌ینى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌رێوه‌به‌رى كومیته‌ى خویندكارانى سازمانى خه‌بات پێشكه‌ش كرا. له برِگهى دوایى رێوره‌سمه‌كه‌دا په‌یامى رِێكخراوهكانى لاوان كه بۆ كۆنگرهكهمانیان ناردبوو خوێندرایه‌وه.
له دواى كۆتایى هاتنى رێوره‌سمى كردنه‌وه‌ى كۆنگره، كۆنگره‌ى یه‌كه‌مى ناوه‌ندى لاوانى خه‌بات به ره‌سمى ده‌ستى به كاره‌كانى خۆى كرد. سه‌ره‌تا راپۆرتى به‌رپرسى ناوه‌ندى لاوان له لایه‌ن به‌رێز عه‌لى به‌هرامى خۆیندرایه‌وه و له دواى باس و شرۆڤهێكى تێر‌و ته‌سه‌ل به زۆرینه‌ى ده‌نگى به‌شدار بووانى كۆنگره په‌سه‌ند كرا. دواى په‌سه‌ند كردنى راپۆرتى به‌رپرسى ناوه‌ندى لاوان رِهشنووسى په‌یره‌و پرۆگرام كه له لایه‌ن لیژنه‌ى ئاماده كارى كۆنگره‌وه ئاماده كرابوو خرایه به‌ر باس و لێكۆلینه‌وه و رۆژى یه‌كه‌مى كۆنگره له كاتژمێر ١١ى شه‌و كۆتایى پێهات. رۆژى دووهه‌مى كۆنگره كاتژمێر ٩ى سه‌ر له به‌یانى ده‌ستى پێكرد و به دریژه‌دان به كارى رۆژى یه‌كه‌مى كۆنگره،به هه‌ست كردن به به‌رپرسیاره‌تى و بوونى كه‌شێكى دۆستانه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى كۆنگره‌وه به وردى هه‌لومه‌رجى لاوان له رابردوو و ئێستاى كوردستان هه‌ڵسه‌نگێندرا، له درێژه‌ى كارى دووهه‌م رۆژى كۆنگره ئامانجه گشتیه‌كانى ناوه‌ندى لاوان دیارى كرا‌و سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ى ناوه‌ند دارێژرا و په‌سه‌ند كرا ،كاتژمێر١١:٣٠شه‌و كۆتاى به‌كاره‌كانى رِۆژى دووه‌مى كۆنگره هات . رۆژى سێهه‌مى كۆنگره له كاتژمێر ٩ى سه‌رله به‌یانى ده‌ستى به كاره‌كانى كرد‌و برگه‌ى په‌یره‌وى ناوخۆ، ئارم و درۆشمى كۆنگره له ژێر ناوى(( لاوان له شۆرشى رزگاریخوازانه‌ى نه‌ته‌وه‌ى كورد دا))، له لایه‌ن ئه‌ندامانى كۆنگره‌وه له دواى باس و شیكارى یه‌كى زۆر په‌سه‌ند كرا ، دوا برگه‌ى كارى كۆنگره به بوونى كه‌ش و ههواێكى ئازاد و دموكراتێك هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى به‌رێوه‌به‌رى نوێى ناوه‌ندى لاوانى خه‌بات بوو كه هه‌ر یه‌كه له بهرِێزان:
كاك فواد جه‌عفه‌رى و خۆشكه ئه‌وین ره‌حیمى وكاك ئارام سلێمانى ، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى كۆنگره‌وه وه‌ك ده‌سته‌ى بهرِێوبهرى ناوه‌ندى لاوان بۆ دوو ساڵى داهاتوو دیارى كران. له كۆتاییدا كۆنگره پشتیوانى دووباره‌ى خۆى له خه‌باتى سیاسى و مه‌ده‌نى پارچهكانیترى كوردستان دهربرِى و هاوكارى و ته‌بایى نێوان لاوانى شۆرشگێرى كوردستانى ئێرانى به ره‌مزى سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به ئامانجه‌كانى زانى.
كۆنگره‌ى ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى كوردستانى ئێران له رِۆژى ١٥ى رِهزبهرى ١٣٩١ به‌سه‌ركه‌وتویى كۆتایى به‌كاره‌كانى هێنا.
ناوى ئه‌و رِێكخراوانهى كه په‌یامى پیرۆزباییان ناردبوو بۆ كۆنگره‌ى یه‌كه‌م :
فیدراسیۆنى كۆمه‌ڵه و رێكخراوه‌كانى جیهان
فیدراسیۆنى رێكخراوه‌كانى لاوانى كوردستانى ئێران
په‌یامى ناوه‌ندى لاوانى پێشره‌وو
یه‌كیه‌تى لاوانى دێموكراتی رۆژهه‌لاتى كوردستان
یه‌كیه‌تى لاوانى دێموكراتى كوردستانى ئێران
