بەڕێوەچوونی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

ڕۆژی یەک شەممە، ۲۳ی جۆزەردانی ۱٤۰۱ کۆچی خۆڕی ڕێکخراوی لاوانی خەبات کۆڕی گشتی بەڕێوەبرد. کۆڕی گشتی بە مەبەستی پێداچوونەوە بە کاروبارەکانی رێکخراوی لاوان و باس کردن لە شێوازی بەڕێوەبردن و پتەوتر کردن ئەرکەکانی ئەندامانی رێکخراوی لاوان و ئاشنایی باشتریان بە کارو چالاکییەکان بەڕێوەچوو. 


سەرەتای بەرنامەکان بە ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ڕێگای ئازادی و بەتایبەت شەهیدانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران دەستی پێ کرد. پاشان کاک ماردین زاهیدی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کورتەباس و پێناسەیەکی لە کۆمەڵگای مەدەنی، ڕێکخراوی لاوان، پێویستی بوونی ڕێکخراوە مەدەنیەکان و کار و چالاکیەکانی ماوەی ڕابردووی رێکخراویی پێشکەش بە بەشداربووان کرد. 


لە پانێلی دووهەمی کۆڕەکە کاک سارۆ حوسەینی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کە بە شیوەی ئۆنلاین بەشداری کرد، باسی لە هەلوومەرج و بارودۆخی هەنووکەیی گەلی کوردیی لە کوردستان و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و جیھان کرد. هەروەها باسی لە مەترسییەکان و هێرشەکانی حکومەتە داگیرکەرەکان و بەتایبەت رژێمەکانی ئێران و تورکیە بۆ سەر کوردستان کرد.


لە درێژەی ووتەکانی دا، سارۆ حوسەینی ئاماژەی بە پێویستی بوون و پتەوترکردنی پێوەندی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی چوارپارچەی کوردستان کرد.


لە پانێلی سێهەمدا بەڕێز خاتوو فرمێسک ڕەزایی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کە بە شێوەی ئۆنلاین بەشداری کرد، باسێکی لەسەر پێوەندی ناوخۆیی ووڵات و گەیاندنی دەنگی لاوانی چەوساوە بە تەواوی جیهان و ڕێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان و هەوڵی زیاتر بۆ چڕ کردنی پێوەندی و کار و چالاکی لە پێناوی نەهێشتی کەم و کوڕیەکانی ڕێکخراوی لاوانی هاوردە ئاراوە. 


پانێلی چوارەم کە تەرخان کرابوو بۆ وەرگرتنی ڕاوبۆچوون و ڕەخنەو پێشنیارەکانی ئەندامان، ئەندامانی بەشدار بە پێشکەش کردنی راو بۆچوون و رەخنە و پێشنیارەکانیان کۆڕی گشتیان دەوڵەمەند کرد. 


پانێلی کۆتایی کە تەرخان کرابوو بە هەڵبژاردنی ئەندامانی تازە بۆ پەیوەست بوون بە دەستەی بەڕێوەبەری رێکخراوی لاوان، ژمارەیەک لە ئەندامان خۆیان پاڵاوت و بەشداریان لە هەڵبژاردن دا کرد. لە ئەنجامدا سێ ئەندام دەنگی پێویستیان بە دەست هێنا بۆ پەیوەست بوون بە دەستەی بەڕێوەبەری.


ئەندامانی تازەی پەیوەست بە دەستەی بەرێوەبەری پێکهاتوون لە:


کاک جەعفەر بەهرامی.


کاک وریا بابەکری.


خاتوو رێناس فەلەکی.


لە کۆتاییدا بە پێشکەشکردنی پیرۆزبایی بە ئەندامانی هەڵبژێردراو بۆ دەستەی بەڕێوەبەری و دەست خۆشی و پیرۆزبایی بەرێوەبردنی کۆڕی گشتی بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە بەرنامەکان هێندرا.
ڕێکه‌و 2022-06-13 11:01:18
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی