بەشداری کۆمیتەی نۆروێژی رێکخراوی لاوان لە رێوڕەسمی نەورۆز و سەری ساڵی تازەی کوردی

رۆژی شەممە ۲۹ رەشەمە، ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژی رێکخراوی لاوان بەشداریان کرد لە رێوڕەسمی نەورۆز و سەری ساڵی تازەی ۲۷۲۲ کوردی کە لە شاری سارپسبۆرگی وەڵاتی نۆروێژ بۆ کوردانی دانیشتووی نۆروێژ و بەتایبەت ناوچەی ئۆستفۆڵد رێکخرابوو.سەرەتای رێورەسمەکە بە سروودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب و سروودی نەورۆزی حەسەن زیرەک دەستی پێکرد، پاشان پەیامی کوردانی ناوچەی ئۆستفۆڵد خوێندرایەوە.لە بەشێکی تری رێورەسمەکە چەند پارچە هۆنراوەیەکی نەورۆزانە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.لە دوا بڕگەدا بەکردنەوەی ئاگری نەورۆز و بە گۆرانی و هەڵپەرکی کۆتایی بە رێورەسمەکە هات.
ڕێکه‌و 2022-03-21 19:17:24
به‌شی ( چالاکیه‌کان )







سیاسی