له ١١ى بانه‌مه‌رى ١٣٩٠بهههوڵى ده‌سته‌یه‌ك له لاوانى خوێنگه‌رمى ناو رِیزهكانى سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران وماندووبونێكى زۆر و زه‌روره‌تێكى هه‌نووكه‌ى(( ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى كوردستانى ئێران))یان رِاگهیاند، هه‌رله‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه ،ناوه‌ندى لاوان توانى دهورونهخشى گرینگى هه‌بێت له به‌شداریكردن له كۆنفراسى لاوانى چوارپارچه‌ى كوردستان و دامه‌زراندنى فیدراسیۆنى رِێكخراوهكانى لاوانى كوردستانى ئێران ، هه‌روه‌ها رێكخستن و په‌روه‌رده‌ى لاوان له‌ناو رِیزهكانى ناوه‌ندى لاوان و بهرِێوهبردنى چه‌ندین كۆرِوكۆبوونهوه و سمینارله چالاكیه‌كانى ئه‌م ماوه‌یه‌ى ناوه‌ندى لاوان بووه.ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌وڵ و ماندووبوونى ئه‌ندامانى ده‌سته‌ی بهرِێوهبهرى نوێ و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانى ده‌سته‌ی بهرِێوهبهریى پێشوو به‌رهه‌م هات. به‌مه‌به‌ستى چالاك كردن و ئه‌كتیف بوونى هه‌رچى زیاترى ناوه‌ندى لاوان بهتێپهرِبوونى ١٨مانگ له دامه‌زراندنى ناوه‌ندى لاوان تواندرا یه‌كه‌مین كۆنگره‌ى خۆى ببه‌ستێت.
لاوانى تێكۆشه‌رى كوردستان!
له كاتێكدا ناوه‌ندى لاوانى خه‌بات یه‌كه‌مین كۆنگره‌ى خۆى به‌ست كه ناوچه‌كه وئێران له به‌رده‌م ئالوگۆرێكى بنهرهتیدایه. له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوو شه‌پۆلێكى رامالینى دیكتاتۆریه‌ت له ولاتانى رۆژهه‌لاتى ناوین و به‌شێك له ولاتانى باكوورى ئه‌فریقا سه‌ریهه‌ڵدا و ئێستایش له ولاتى سوریه به‌رێوه‌یه. له هه‌مان كاتیش‌دا رژێمى ئێران به هۆى كاریگه‌رى ئابلۆقه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و خراپى بارى ئابوورى و سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى، رۆژ له دواى رۆژ زیاتر له نێو كۆمه‌ڵگاى جیهانى تهرێك ده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانى ناره‌زایه‌تى خه‌ڵك له هه‌موو كاتێك زیاتر هه‌ست پێ ده‌كرێ. هه‌ر بۆیه پێویسته درۆشمى رووخانى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى ببێته سه‌ره‌كیترین درۆشمى لاوان له كوردستانى ئێران و لاوان به هه‌ست كردن به به‌رپرسیاره‌تى و هه‌وڵدان بۆ یه‌كریزى و ته‌بایى نێوانیان كاروانى شۆرشى رزگاریخوازانه‌ى نه‌ته‌وه‌كه‌مان تا سه‌ركه‌وتن پێشهنگدارى بكه‌ن.
به‌م بۆنه‌وه پییرۆزبایى خۆمان پێشكه‌ش به هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى ناوه‌ندى لاوان و هه‌موو بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و زیندانیانى خۆراگرى سیاسى و چین وتوێژه‌كانى كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ین.
كۆنگره‌ى یه‌كه‌مى ناوه‌ندى لاوانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
ده‌سته‌ى به‌رێوه‌به‌رى
١٦ى ره‌زبه‌رى ١٣٩١