یهک شهمه 12 پووشپهڕ 2722
رۆژی شەممە ۹ی ئۆکتۆبەر شاندێکی کۆمیتەی نۆروێژی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەشداری کرد لە خۆپیشاندانێک کە بە بۆنەی رۆژی جیهانی نا بۆ سێدارە بەرامبەر پەرلەمانی نۆروێژ لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نۆروێژ رێکخرابوو.شاندەکەی رێکخراوی لاوان پێکهاتبوو لە کاک سارۆ حوسەینی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری رێکخراوی لاوان و خاتوو کەزیە یوسفی ئەندامی کۆمیتەی نۆروێژی رێکخراوی لاوان.
دروشمی جۆراوجۆر دژ بە رژێمی ئاخوندی و چەند نمایشێک کە بۆ بە بۆنەی رۆژی جیھانی نا بۆ سێدارە پێشکەش کران بەشێک بوون لە بەرنامەکانی خۆپیشاندانەکە.لە کۆتایی خۆپیشاندانەکە شاندی کۆمیتەی نۆروێژی رێکخراوی لاوان دەست خۆشی و ماندوونەبوونیان پێشکەش بە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکە کرد.