بـەجـیـهـانـی بـوونی زمـانی کوردی




ڕامــیــار ڕەحــمــانــدوســـــت

لەجیهاندا گەلێک گەل وکۆمەل ونەتەوە هەن کە هەر یەکێک لەم گەل وکۆمەڵ ونەتەوانە زمانی تایبەتی خۆیان هەیە کە بۆتە ناسنامە بۆیان. لەڕیگای زمانەوە کلتورونەریتی گەلانی جیهان بەیەکتری ئاشنا دەبن، بوونی زمانی جیاوازیش هۆکارە بۆدرووستبوونی گەل ونەتەوە وکەلتوری جیاواز لە جیهاندا.
پاراستن و گەشەکردنی زمان دەبێتە هۆی زیندووبوون وستانداردبوونی زمانی نەتەوە وبەهێزبوونی لەنێو زمانەکانی تری جیهانیدا.
مرۆڤەکان لەڕیگای زمانەوە پەیوەندی کۆمەڵایەتی درووست دەکەن لەنێوانیاندا. گرنگی نەدان بەزمان و بەکار نەهێنانی دەبێتە هۆی لاوازبوون و لەبیرچونەوەی مرۆڤەکان و لەو ڕێگەشەوە ئەو زمانە گەشە ناستێنێ و دووچاری لەناوچوون دەبێت.
کلتوورو نەریتی گەل لەڕیگای زمانەوە بەکلتورو نەریتی گەلێکی تری جیهانی ئاشنا دەبێت،پەیوەندی نێوانیشیان بەهۆی زمانەوەیە کە یئامرازێکە بۆ لەیەکتر تێگەیشتن....
زمانی بەهێز ئەوزمانەیە کەتوانیویەتی لەنێو گەلانی تری جیهاندا پیت و، ووشەو دەستەواژەکانی بەپاکی وپاراویی ودوور لە ووشەی بێگانە بهێڵێتەوە وخاوەن گەورەترین فەرهەنگ بێت و زۆرترین ڕێژەی قسە پێکەری هەبێت،زمانی بێ هێزیش بەپێچەوانەی زمانی بەهێزە کە ووشەو دەستەواژەکانی توشی سواویی ولە ناوچوون بوون وشەی بێگانەی زۆری تێدا جێگیر دەبێ و وڕِێژەی قسە پێکەرانی کەم دەبێتەوە.
زمانی کوردی یەکێکە لەو زمانانەی کە بێ هیزە و تووشی داڕمانبووە،بەهۆی کاریگەری زمانی بێگانە وتێکەڵبوونی گەلی کورد لەگەڵ گەلەکانیتری دراوسێی،ئاشنابوونی لەگەڵ کلتوری کوردی بەکەلتوری هاوسێیەکانی هاو ئاینی گەلی کورد وهاوسێیەکانی کە ئەمەش وایکردووە زمانی کوردی توشی داڕمان ببێت و بێهێز خۆی نیشان بدات، تایبەت لەسەردەمێکی وەکو ئێستادا زمانی کوردی پڕبووە لەوشەی بێگانە و قسە پێکەرانی کوردی پەتی ئەو خەڵک وکۆمەڵەیەن کە دڵسۆزی گەل ونەتەوەی خۆیانن. زۆر ووشەو دەستەواژە هەن کە کوردی پەتین بەهۆی بەکارنەهێنانی لەلایەن قسە پێکەرانیەوە ونبوون و کوردی سەدەی بیست ویەک پێی ئاشنانین، ئەگەر لێیان پرسی نازانن واتای چییە،بۆنموونە،مەیسەر کە بەواتای بەرجەستەکردن دێت و، ووشەی پەتی کوردییە زۆریتریش هەن،یاخود بەکارهێنانی وشەی بێگانە لەجیاتی وشەی پەتی کوردی بەکاردێنن وەکو:
-تێنووس-دەفتەر
-پەرتووک-کتێب
-پێنووس-قەلەم
دووچەرخە-پایسکل...هتد
زۆر ووشەی تری کوردی هەن پاڕاون بەڵام زۆر بەداخەوە بەهۆی نەبوونی خەمخۆرێک بۆ کۆکردنەوەی وشەی ڕەسەنی کوردی، زمانی کوردی تووشی ژەهراوی بوون بووە،زمانی کوردیش کە درووستبوو بەهۆی ژیری وتوانای شاعیری ناوداری کورد ئەحمەدی خانی کەتوانی ئەو دەرفەتەی چەندین ساڵ پێش ئێستا بۆی درووستبوو بقۆزێتەوە لە گەرمی شەڕی نێوان عوسمانی وسەفەوییەکان،توانی داستانی تراجیدی مەم وزین بنووسێت بەزمانی شیرینی کوردی کە تائێستاش جێگای باس وخواسی زۆریک لە زاناو بیرمەندانی جیهانە،....
زۆریک لەشاعیر ونیشتمان پەروەرانی سەردەمی کۆنی کورد بەزمانێکی پەتی کوردی بەرهەمیان نوسیوە و بەشێکیشیان وشەی بێگانەیان بەکارهێناوە.
بەشێوەی سەرزارەکی زمان نەوە دوای نەوە گواستراوەتەوە تاسەردەمی پەیدابوونی نوسین،مێژوونوسان هەڵساون بەتۆمارکردنی مێژووی گەل بەزمانی گەل چیرۆکەکانییان تومارکردووە و بەزمانی کوردی لەگەل باردۆخ وهەلومەرجی ئەوسات و سەردەمەی کەتێیدا ژیاون نووسیوەتەوە.
زمان گۆڕانی بەسەرداهاتووە و کەم وزیاد کراوە،کەواتە مێژوونوسان ڕۆلی سەرەکییان هەبووە لە زیندوو هێشتنەوەی زمانی کوردی،بەشێکی بەباشی کاری خۆی کردووە و بەشێکیشی کەوتۆتە ژێر زمانی میللەتانی تر،بەمەش زمان لەهەر سەردەمێک وچەرخێکدا گۆرانی زۆری بەسەرداهاتووە،ئەو زمانانەی لەناوچوون زۆرن کەلەوانەیە ئێمە لێیان بێ ئاگابین...
زمان هێزی نەتەوەی بە ئاڵای گەل دەبەخشێت وجیای دەکاتەوە لە نەتەوەو وئاڵایەکی تر...

ناوەرۆکی ئەم بابەتە بۆچوونی نووسەر خۆیەتی.
ڕێکه‌و 2020-06-26 08:14:43
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )







سیاسی