بەڕێوەچوونی سمیناری هاوبەشی لیژنەی هاوئاهەنگی ڕێکخراوەکانی لاوانی ڕۆژهەڵات

 


                             ڕۆژی چوارشەممە ۲۰۲۰/۲/۱۹ بەرانبەر بە ۳۰/ڕێبەندانی/۱۳۹۸، سمینارێکی هاوبەش لەلایەن لیژنەی هاوئاهەنگی لاوانی ڕۆژهەڵات لەبنکەی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، ب
ئەو سیمینارە کە لە پێنج پانێل پێکهاتبوو: لەلایەن نوێنەری ڕێکخراوەکانی پێکهێنەری لێژنەی هاوئاهەنگی لاوانی ڕۆژهەڵاتەوە ، لەژێر دروشمی هەڵبژاردنەکانی ئێران و ڕەهەندەکانی بایکۆت، پێشکەش کران.
سمینارەکە لە دوو بڕگە پێکهاتبوو. لەبڕگەی یەکەمدا هەریەک لە بەڕێزان شەمزین ئەحمەدی نژاد، کادری یەکێتی لاوانی دیموکرات پانێلەکەی لەژێرناوی؛ گرنگی بایکوتی هەڵبژاردنەکانی ئێران لەم قۆناغەدا باس کرد.دواتر ئەفشین دادوەند، سکرتێری کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات، لەژێرناوی؛ هەڵوێستی خەڵکی کورد لەسەر شانۆگەری هەڵبژاردن لە ئێران، دوا.
جەلال ڕەوانگەرد، نوێنەری یەکێتی لاوانی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران، لەژێرناوی؛ کاریگەری بایکوتی هەڵبژاردن لەسەر مەشروعیەتی ڕژیم و هۆکاری داخوازی لە بایکوت، بابەتی خۆی پێشکەش کرد.
لەبڕگەی دووەمی سیمینارەکەدا هەریەکە لە بەڕێزان
هەژار وەلیزادە، نوێنەری ڕێکخراوی لاوانی ئازادی کوردستان- Rak، پانێلەکەی لەژێرناوی؛ بایکوتی هەڵبژاردنەکانی ئێران و ستانەوەی چەکی شەرعیەتی نادەوڵەتی و ناوخۆیی لە داگیرکەر پێشکەش کرد، پاشان ماردین زاهێدی، نوێنەری ڕێکخراوی لاوانی خەبات، لەژێرناوی ڕۆڵی لاوان لە بایکوتی هەڵبژاردنەکانی ئێران، باسەکەی خۆی پێشکەش کرد.
دواتر ئامادەبووان بە پرسیار و تێبینی سمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
ڕێکه‌و 2020-02-24 09:42:44
به‌شی ( سیاسی )







سیاسی