پەیامی هاوبەشی رێکخراوەکانی ئافرەتان و لاوان ی خەبات بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک !

 رۆژی جیهانی زمانی دایک لە رۆژی دووی رەشەمەی هەموو ساڵێک لە زۆربەی وڵاتانی دونیا یاد دەکرێتەوە . ئامانج لەم ڕۆژە بەرزکردنەوەی حاستی ھۆشیارییە بەرامبەر فرەزمانی و فەرهەنگی لە جیھاندا.  ئەم ڕۆژە یەکەمجار لە 17ی نۆڤمبەری ساڵی 1999، لەلایەن رێکخراوی فەرهەنگی یۆنسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دیاری کراو ڕاگەیەندرا و لە سالی 2008، ٸەنجومەنی نەتەوەیەکگرتووەکان پشتیوانیی خۆی بۆ ٸەو رۆژە نیشان دا.

بە ٸاوردانەوەێک لە نەتەوەکانی جیهان و قۆرسایی و گرنگی زمانەکەیان ،بۆمان دەردەکەوێت کە زمانی کوردی یەکێک لە کۆنترین زمانەکانی جیهانە کە لە لایەن وڵاتانی داگیرکەری کوردستان هەر لە سەرەتاوە تا بە ٸەمرۆ هەوڵی سڕینەوە و ژینۆسایدکردنی دراوە و  دەتوانین بڵێین کە  لەو پیلان و سیاسەتی شوومە  تا رادەێک سەرکەوتوو بن. 

بە ڕوونی دیارە سیاسەتی  رێکخراوەکانی ئافرەتان ولاوان ، گرنگیدان بە نووسین و خویندنی زمانی دایکیە و رێز لە زمانی هەموو نەتەوەکانیتری ٸێران دەگرن و هەوڵیان پێکەوە ژیانێکی ٸاسایی و مروڤانەیە لەسەر سیاسەتی مافی یەکسان و بەرانبەر، بەڵام بە داخەوە لە ماوەی ساڵانی رابردوو و بە تایبەتی لە کاتی دەسەڵاتی دوو دیکتاتۆری ٸەم دووایانەی زاڵ بەسەر ٸێراندا ،هەوڵی ناساندن و دیاریکردنی زمانی باڵادەست دراوە و زمانی باقی نەتەوەکانی تری ٸێران بە تایبەت کوردستان دانی پێدا نەنراوە و خوێندن بە زمانی دایکیان لێ قەدەغە کراوە . بە خۆشیەوە تا بە ٸەمرۆ چالاکانی بواری فەرهەنگی و زمانەوانی بەرەورووی ٸەو پیلانگێریەی داگیرکەران وەستاونەتەوە و لەو رێگایەشدا بەرەورووی دەیان کۆسپ و ٸاستەنگ لە لایەن رژێمەوە بوونەتەوە و بە دەیان لەو چالاکانە بە بیانووی جۆراوجۆر بەرەوڕووی زیندان و ٸەشکەنجە و دەیان کێشەی تر بوونەتەوە.

زمانی دایک وەک شوناسی هەر نەتەوەێک یەکێک لە سەرەکیترین مافەکانی ٸینسانە کە زۆربەی کۆر و رێکخراوە جیهانیەکان دانیان پێدا ناوە و گرنگە دایک و باوک هەر لە سەرەتاوە گرنگی بە فێرکردنی مناڵەکانیان بە زمانی نەتەوەیی خۆیان بدەن و مناڵەکانیان فێری نووسین و خوێندن بکەن . هەروەها لەسەر حیزبەکانە کە لە بواری فەرهەنگیدا زیاتر هەوڵ بدەن و ٸاستی وشیاری کۆمەڵگا بەرەو سەر بەرن و لە بەرانبەری سیاسەتی هەڵاواردن و سرینەوەی زمانی نەتەوەییمان بوەستنەوە.

جارێکیتر رۆژی دووی رەشەمە رۆژی جیهانی زمانی دایک لە هەموو هۆگرانی ٸازادی و چالاکانی سیاسی و فەرهەنگی پیرۆز بێت و بەو هیوایەی زمانی رەسەنی کوردی لە مەترسی فەوتان و لاواز بوون بپارێزرێت و لە جیهاندا وەک زمانی نەتەوەیی کورد پێناسەی بۆ بکرێت.

رێکخراوەکانی ئافرەتان و لاوانی خەبات

دووی رەشەمەی 1397
ڕێکه‌و 2019-02-20 10:32:41
به‌شی ( به‌یاننامه )







سیاسی