دەستکەوتی لاوان لە ماوەی چل ساڵ دەسەڵاتی رژێمدا

پێش ٸەوەی باسی رۆڵ و گرنگی هزر و بیری لاوان لە گۆرانکاریەکاندا  بکەم دەمەوێت پێناسەێکی لاوان بکەم.لاوان بریتین لەو چینەی کۆمەڵگا کە بە پێی لێکۆڵینەوەی ٸاکادمیستەکان، تەمەنیان لە نێوان 18بۆ 35ساڵ و لە هێندێک تۆێژینەوەشدا تا 40ساڵ پێناسەیان بۆ دەکرێت و لە بواری بیر و هۆشدا دەگەنە ٸاستی بیرکردنەوەی پرۆفشناڵ و داهێنان و گۆرانکاری  ئەرێنی لە نێوانیاندا سەر هەڵدەدات. بە ٸاوڕدانەوەێک لە وڵاتانی پێشکەوتوو، بۆمان دەردەکەوێت کە ٸەو وڵاتانەی کە گرنگیان بە پەروەردە و بارهێنانی لاوان داوە لە وڵاتانی پێشکەوتووی جیهانن  چونكە لاوان رۆڵی ٸەرێنی و کاریگەر دەبینن لە هەموو مەیدانەكانی ژیان و زانست و تەكنۆلۆژیدا، هەر بۆیە لە جێگای خۆیدایە کە بڵێین گرنگیدان بە لاوان بە مانای پێشکەوتن و بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگایە.

لێرەدا گرنگە کە چاوێک بخشێنین بە ٸاکامی دەسەڵاتی چل ساڵەی زاڵ بەسەر ٸێران و جۆری پەروەردە و گرنگیپێدان بە لاوان لە ٸێران و بە تایبەت کوردستان تا بۆمان دەربکەوێت کە سیاسەتمەداڕانی دیکتاتۆر تێروانینیان بۆ لاوان چیە و چۆنە.


بە درێژایی تەمەنی نگریسی رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی زاڵ بەسەر ٸێران و کوردستاندا و بە تایبەت لە ماوەی چل ساڵ تەمەنی رژیمی ئاخوندی ٸەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە هیچ گرنگیێک بە چینی لاو لە ٸێران بە گشتی نەدراوە و ٸەو لاوانەی کە توانیویانە خۆیان پەروەردە بکەن و داهێنان لە بوارە چۆراوچۆرەکانی زانست و ژیاندا بکەن کەوتوونەتە بەر غەزەبی رژێمی ٸاخوندی و ژمارەیەكیان گیراون و بێ سەروشوێن کراون یان هێندێکیان بە ناچاری وڵات بە جێ بهێڵن و لە وڵاتێکیتر نیشتەجێ بن کە بە پێی ٸامارەکان وڵاتی ٸێڕان لە نێو وڵاتانی جیهاندا لە پلەی یەکەمدایە كە خوێندکاران و کەسانی بەهڕەمەند تیایدا، ساڵانە لە نێوان 150هەزار تا 180هەزار  کەس وڵات بە جێ‌ دێڵن.کە بە پێی لێکۆڵینەوەی سندووقی دراوی جیهانی، بێکاری، نەبوونی دەرفەتی کار و سیایەتی هەڵەی بەرپرسان  لەو هۆکارانەن کە لاوانیان ناچار کردووە زێدی باب و باپیرانیان بە جێبهێڵن. بۆ پشتراستکردنەوەی ٸەم بابەتە، بەرێوەبەری زانکۆی عڵووم پزشکی هەمەدان رایگەیاندووە کە رۆیشتنی سەدوهەشتاد هەزار کەس لە بەهرەمەندانی ٸێرانی لە سالی 1394، هاوتایە لەگەڵ هەموو داهاتی نەوتی ٸێران،و ٸەمەی بە خەسارێکی زیانبار ناو برد.


بێگومان دۆخی لاوان لە کۆردوستان چەند قات خراپترو مەترسیدارترە لە لاولنی سەرانسەری ئێران. 


ئاشكرایە هەر لە سەرەتای دەستبەسەرداگرتنی شۆرشی گەلانی ٸێران  لە لایەن خومەینی و ئاخوندەكانی دیكەوە، ئەو رژیمە سیاسەتی لە ٸاست کوردستان لە سەر بنەمای هەرەشەو  ٸەمنیەتی بووەو کوردستانی وەک زیندانێكی گەورە لێ‌ كردوەو گەمارۆی داوەو لەم سیاسەتەشدا لاوانی کردە یەکەمین ٸامانجی هەڵوێستە گڵاوەکانی خۆی.


زیندانەکانی رژێم بە لاوانی کورد پڕ کران و ٸەو لاوانەش کە بیری ٸازادیخوازی و کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی نگریسی رژێم لە مێشکیاندا چەکەرەی کردبوو یان ناچار بوون وڵات بە جێبهێڵن و یان لە لایەن رژێمەوە بەرەورووی زەبروزەنگ بوونەوە و بە رێگای جۆراوجۆری وەك ئالودە كردنیان بە  مادەی هۆشبەر و سەدان کێشەی دیکەی کۆمەڵایەتی  سەرقاڵ بكات. 


لە لایەكی دیكەوە رێژەی بێکاری لە کوردستان بەرەوسەر چووە. بە پێ‌ ئامارەكانی خودی رژیم پارێزگاکانی ٸێلام و کرماشان پلەی یەکەمی پارێزگا بێکارەکانی ٸێرانیان هەیە سەرەرای ٸەوەی زۆربەی لاوانی کورد بە ناچاری دوای تەواو کردنی خوێندن روویان لە کاری پر لە مەینەتی کۆڵبەری هێناوە و رۆژ نیە گۆیبیستی کوژران یان کەمٸەندام بوونی لاوێک لەو رێگایەدا نەبین.


بە خۆێندنەوەێکی سەرەتایی بۆ ئەو هەموو گیروگرفتەی بەردەمی لاوان لە کوردستان  بە تایبەت کە هیچ دەرەتانێکیان  بۆ ژیانی ئاساییان بۆ نەماوەتەوە، سەرەڕای ئەوەش لاوانی کۆرد هێشتا کۆڵیان نەداوە و هەر سوورن لە بەربەرەکانێ  ٸەو رژێمە.


لێردا گرنگە  لاوان سەرنج بدەینە چەند خالێک و پێویستە لە ٸێستادا لەبەر چاوی بگرن.


یەکەم، هەرچەشنە هیواێک بە ٸاڵوگۆری ئەرێنی بە قازانجی خەڵك لەو رژێمەدا مەحاڵەو بە خۆێندنەوەی مێژووی ئەو دەسەڵاتە بۆمان ٸەسەلمێنێت کە دڵخۆش كردن بە ئاڵوگۆڕی ئەرێنی لەو دەسەڵاتەدا هیواێکی بێ بنەماو بەتاڵە.


دووهەم، نابێت لاوانی ٸێمە دوای هێندێک سیاسەت بکەون کە باوەری بە وەرگرتنی مافی کوردە لە رێگای وتووێژلە گەڵ ئەو دەسەڵاتە. رژێمی ٸاخوندی نیشانی داوە کە هیچ باوەرێکی بە ووت وێژو ئاشتی نیەو تەنیا بە مەبەستی پیلانگێری و لە ناوبردنی نەیارەکانی کەڵکی لێ وەردەگرێت کە  روداوەكانی رابردوو سەلمێنەری ئەم ڕاستیەیە.


هەر بۆیە گرنگە لاوانی ٸێمە بە چاوێکی کراوەیی هەول بدەن بۆ زانینی راستیەکان و بەرژەوەندی نەتەوەکەیان لەسەرووی هەموو بەرژەوەندیێکەوە دابنێن و هەر چۆن لە شۆرشی  چل ساڵی رابردوو دەورو کاریگەری پۆزەتیڤیان گێراوە لە ٸێستاشدا بە بیری نوێگرانەی خۆیان دەستیان هەبێت لە ٸاڵوگۆرە چاوەروانکراوەکانی ٸێران و داهاتووێکی گەش و وڵاتێکی ٸازاد لەسەر بنەمای دەنگی خەڵک بونیاد بنێن و هەوڵ بدەن بۆ وشیاڕ کردنەوەی کۆمەڵگا.


هیوامان وایە کە لاوانی شۆرشگێری وڵاتەکەمان رێکخراوی لاوانی خەبات بە بەشێک لەو ٸامرازی گۆرانکاریە لە ٸێران و کوردستان بزانن و لە رەخنە و پێشنیاری شیاوی خۆیان بێبەشمان نەکەن چونکوو باوەرمان وایە بە پشتیوانی یەکتر و یەکدەنگی لە رووخانی ٸەو رژێمە هەرچی زووتر دەگەینە ٸامانجەکانمان.


سەرکەوێ شۆرشی ٸازادیخوازی نەتەوەی کورد


برۆخێ رژێمی دژە مرۆڤی ٸاخوندی


فواد جەعفەری
ڕێکه‌و 2019-01-17 09:57:06
به‌شی ( سیاسی )







سیاسی