بەرنامەی موشەكی هۆیەكی دیكە بۆ گۆشەگیر كردنی رژێمی ئێران

خەباتمێدیا: هەواڵدەری ئتسوشیتدپرێس 10ی خاكەلێوە بڵاوی كردەوە، 4 وەڵاتی ئەمریكا، فەرانسە، ئینگلیس و ئاڵمان لەنامەیەكدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش داوایان كردوە كە ئەو ئەنجومەنە سەبارەت بە تاقیكاریە موشەكیەكانی ئەو دواییەی رژێمی ئێران كۆبێتەوە لێكۆڵینەوەی لە بارەوە بكات. لە نامە ئەو چوار وەڵاتەدا هاتووە كە موشەكەكانی شەهابی 3 كە رژێم تەقاندوونی موشەكی بالستیكن و توانای هەڵگرتنی كڵاوەی ئەتۆمیان هەیە.

لە نامەی ئەو وەلاتەدا داوا لە سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان كراوە كە راپۆرتێكی تەواو لە سەر چالاكیە موشەكیەكانی رژێمی ئێران كە پێچەوانەی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشە پێشكەس بە ئەو ئەنجومە بكا بۆ ئەوەی ئیجرائاتی پێویست لەو بارەوە بكرێ.

لە بەرامبەردا رژێمی ئێران بە بڵاوكردنەوەی زانیاری هەڵە، ئیدیعای كردوە كە تاقیكردنەوە موشەكیەكان و پەۆەپێدانی بەرنامە موشەكی پێشێلی بەرجام ناكا هەر بۆیە ئەو بەرنامەیان بەردەوامی دەبێ.

هەر چەند لە بەرجام ئیشارە بە مەسەلەی كوشەكی نەكراوە چونكە بەرجام تایبەبتە بە پەروەندەی ناوكەیی، بەڵام لە بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایش بە روونی ئیشارەی پێ كراوە. لە مادەی سێهەمی ئەو بڕیارنامەدا هاتووە: داوا لە ئێران كراوە كە لە یەكەم رۆژی جێ بە جێ كردنی بەرجام تا 8 ساڵ دوای ئەوە، لە هەر جۆرە چالاكیەكی موشەكی بالستیكی كە توانای هەڵگرتنی چەكی ناوكەیان هەبێ خۆ ببوێرێ.

درۆیەكی دیكەی رژیمی ئێران ئەوەیە كە دەڵێ ئەو موشەكانە توانی هەڵگرتنی كڵاوەی ئەتۆمیان نیە. بڵام  وەك لە مادەی سێهەمدا هاتووە كە پەرە بە موشەك گەلێك نەدرێ كە توانای كڵاوەی ئەتۆمیان هەبێ.

لە بڕیارنامەی 2231دا، لە بەرامبەر هەر پ]َشێلكاریەكدا رێگە و میكانیزمی تایبەت دیاری كراوە. راگەیاندنەكانی رژێم چەندین جار ئیشارەیان بەو مەسەلە كردوە و لە رەزبەری رابردوودا لە نامەیەكی 17 كەس لە نوێنەرانی مەجلیسی رژێم بۆ لاریجانی باسی ئەو مەسەلەیان كردوە كە لە ئەگەری پێشێلكردنی بڕیارنامەی 2231، تێكڕای بڕیارنامەكانی پێشووی ئەنجومەنی ئاسایش دژ بە رژێم و ئابڵەقەكان لە ماوەی 30 رۆژدا دەكەونەوە كار. لە وەها حاڵێكدا رژێم دەكەوێتە چوارچێوەی بەندی 7ی مادەی 41ی مەنشوری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كە ئەنجومەنی ئاسایش رێگە بە چارەسەری نیزامی دەدا. هەر وەك روسیە و چین چەندین جار نیشانیان داوە لە وەها هەل و مەرجێكدا لە بەر خاتری رژێم بەرەورووی زلهێزەكان نابنەوەو ڤیتۆ بەكار ناهێنن، كە ئەوە بۆ رژێم زۆر مەترسیدارە.

هەل و مەرجی ئێستای رژێم وەكوو پێش رێكەوتنی ئەتۆمی و بەرجامە. رژێم و باندی خامنەیی دەیانویست بەرنامەی موشەكی بكەنە جێگرەوەی بەرنامەی ناوكەیی و لەو رێگەوە رێگە لە پەرتەوازەیی هێزەكانیان بگرن. بەڵام ئێستا كێشەی بەرنامە موشەكیەكان جێگەی كێشەكەی پیشووی گرتووە. ماَلپەڕی حكومەتی قودس ئانلاین 10ی خاكەلێوە نووسی: واشینگتۆن ئەو توانای ئەوەی هەیە لە دەرەوەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان كار بۆ مەهار كردنی بەرنامەی موشەكی ئێران بكا. دەوڵەتی ئوباما كە لە هەوڵ ئەوەدایە نەیارەكانی لە كۆنگرەدا هێوركاتەوە، هەوڵ دەدا لە رەهەندی جۆراوجۆر لە دەرەوەی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ رێگری لە بەرنامەی موشەكی ئێران بكا.

قودس ئانلاین 10ی خاكەلێوە هەروەها بڵاوی كردەوە، كە پاسدار زاكانی ئەندانی مەجلیسی رژێم گوتی: ئەگەر قسە لە بەرجامی 2 دەكەن خەرێكی ئەوەن رێگەیەك بدۆزنەوە كە لە پێش كۆتایی هاتنی دەوڵەتی ئوباما پەروەندەیەك پێك بێنن و لە هەنگاوێكی دیكەدا بە چەكمان بكەن.

لە كێشەی ئەتۆمی دا، پێش بەرجامیش ئەو پرسیارە لە ئارادا بوو كە رژێم چیی دەوێ؟ ئابووریەكی روخاو و بەرەوروو بوونەوەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و شەر هەڵدەبژێرێ یان پاراستنی بەرنامەی ئەتۆمیەكەی؟ وەك بینیمان رژێم لەناو بردنی بەرنامە ناوكەییەكانی هەڵبژارد. ئێستاش وێ ناچێ كەسێك لە ناو رژێمدا لەو باوەڕەدا بێ كە پرۆژەی موشەكی بۆ رژێم گرینگتر لە پرۆژەی ناوكەیی بێ.
ڕێکه‌و 2016-04-02 20:09:02
به‌شی ( ڕاپۆرت )







سیاسی