بەردەوامیی کوژرانی لاوانی کورد لەنێو گرووپی داعشدا لاوێکی خەڵکی شاری سنە کە بە مەبەستی بەشداریی لەچالاکییەکانی گرووپی چەکداریی داعش رووی لەو ناو ئەو رێکخراوەیە کردبوو، لەشەڕ و تێکهەڵچوونێکدا كوژراوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی خەڵکی ئاوایی "ئاساوڵە"ی سەر بە شاری سنە کە پەیوەست بە گرووپی داعش ببوو لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەو رێکخراوەیەدا لەسووریە کوژراوە. لەو بارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار شوناسی ئەو لاوە کوردەی " محەممەدی" راگەیەندووە و ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو لاوە سنەییە رێکەوتی ٧ی گەلاوێژ کوژراوە. پاش تێپەڕینی نزیک بە دوو ساڵ لەسەرهەڵدانی چالاکییەکانی داعش لەعێراق و سووریە، ژمارەیەکی بەرچاو لەلاوانی کوردستانی ئێران پەیوەست بەو رێکخراوەیەوە بوون و ژمارەیەکیشیان کوژراون.صورة ڕێکه‌و 2015-07-30 14:45:44
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )







سیاسی