به‌شداری رێكخراوی لاوانی خه‌بات و رێكخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی كوردستانی ئێران له‌ خۆپیشاندانی پشتگیری كردن له‌ كوردستانی ئێران رۆژی یه‌ك شه‌مه‌ 20ی بانه‌مه‌ری 1394 له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر به‌به‌شداری ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب و رێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كانی كوردستانی ئێران خۆپیشاندانێكی فراوان به‌مه‌به‌ستی ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین له‌ مه‌رگی فه‌ریناز خوسره‌وانی و پشتكیری كردنی خۆپیشاندانه‌كانی كوردستانی ئێران هه‌روه‌ها ئیدانه‌كردنی سیاسه‌تی زه‌بر و زه‌نگی رژێمی ئاخوندیی ده‌رحه‌ق به‌ كوردستانی ئێران به‌رێوه‌چوو.
له‌و خۆپیشاندانه‌د په‌یامی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان له‌لایه‌ن خاتوو فاتیمه‌ عوسمانی خوێندرایه‌وه‌ كه‌ وێرایی مه‌حكوم كردنی گیان له‌ده‌ستدانی فه‌ریناز خوسره‌وانی ، داوای به‌سزادانی ئه‌نجام ده‌رانی ئه‌و تاوانه‌ كرا و هه‌روه‌ها پشتگیری و پشتیوانی خۆشیان بۆ خه‌لكی كوردستانی ئێران ده‌ربری و داوایان ئه‌وه‌بوو كه‌ فریوی سیاسه‌ته‌كانی رژێمی ئاخوندی نه‌خۆن. هه‌ر له‌و خۆپیشاندانه‌دا سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لێژنه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ی كوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌ربری و هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌ داواكاری خۆپیشانده‌ران ده‌گه‌یه‌ننه‌ له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان. له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ چه‌ندین دروشم له‌له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌ وترانه‌وه‌ وه‌ك (مهاباد ته‌نیا نیه‌) و ( بژی رۆژهه‌لآت )(رۆژهه‌لآت وشیاره‌ له‌ داگیركه‌ر بێزاره‌ ) وه‌ به‌ چه‌ندین دروشمی دیكه‌ كۆتایی به‌و خۆپیشاندانه‌ هات.
شه‌یانی باسه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ئه‌ندامانی رێكخراوی لاوانی خه‌بات به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز ئارام سلێمانی به‌رپرسی رێكخراو و هه‌روه‌ها رێكخراوی ئافره‌تانی خه‌بات به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز خاتوو زێنه‌ب حوسێنی به‌رپرسی رێكخراوی ئافره‌تان له‌و خۆپیشاندانه‌دا به‌شداربوون. صورةصورةصورةصورة
ڕێکه‌و 2015-05-12 10:12:18
به‌شی ( چالاکییه‌کان )







سیاسی