لەمزگەوتێکدا لە سەقز، نزیک بە ٣٠٠ کەس لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەقز، لە رۆژانی پێنج‌شەممە و هەینیی حەفتەی رابردوودا دەیان هاووڵاتییان لە مزگەوت و ماڵەکانی گەرەکی حاجیاوای ئەو شارەدا دەستبەسەر کرد. بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری کوردپا، دوابەدوای تەواوبوونی نوێژی ئێوارەی رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٠ی خاکەلێوە، هێزەکانی سەربە ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری سەقز، ٢٦٧ کەسیان لە مزگەوتی حاجیاوای ئەو شارەدا دەستبەسەر کرد.ەروەها رۆژی هەینیش ١٢ کەسی دیکەیان لە گەرەکی حاجیاوادا دەستبەسەر کردووەو دەیان کەسی دیکەش لە ترسی دەستبەسەر کران، نێوشاریان بەجێهێشتووە. بە گوتەی هاووڵاتییانی شارەکە، ‌هێزە ئیتلاعاتییەکان لە ژێر ناوی "دەستبەسەرکردنی سەلەفییەکان"دا هێرشیان کردۆتەوە سەر ئەو مزگەوتە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە دەستبەسەرکراوان پەیوەندییان بە رەوتە سەلەفییەکانەوە نەبووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار راگەیاند: بڕیاری دەستبەسەرکردنی سەلەفییەکان لە شاری سنەوە دەرچووەو هەنووکە هەر چەشنە کۆبوونەوەیەکی چەند کەسی لە نیو شار و بەتایبەت گەڕەکی حاجیاوای شاری سەقز، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاوەی پێدەکرێ.صورة ڕێکه‌و 2015-04-11 12:18:03
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )







سیاسی