بەشداری رێكخراوی لاوانی خەبات لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی لاوانی دیموكرات رۆژی پێنج ‌شەممە رێكەوتی ٣٠ی رێبەندانی ١٣٩٣ی كۆچی خۆری، بە بۆنەی 69 یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان رێورەسمێك بەرێوە چوو. هەیئەتێكی رێكخراوی لاوانی خەبات لەسەر بانگهێشتی رەسمی یەكێـتی لاوان كە پێكهاتبوون لەبەرێزان كاك سارۆ حسێنی و خاتوو سەحەر قاسمزادە ئەندامانی هەیئەتی بەرێوەبەری رێكخراوی لاوانی خەبات و هەروەها كاك كەماڵ هادی ئەندامی رێكخراوی لاوان لەو رێورەسمەدا بەشدارییان كرد و هەر بەو بۆنەوە پەیامی پیرۆزبایی خۆیان پێش كەش بە بەرێوەبەرانی رێورەسمەكە كرد.صورة ڕێکه‌و 2015-03-02 03:14:46
به‌شی ( چالاکییه‌کان )







سیاسی