بەشداری رێكخراوی لاوانی خەبات كوردستانی ئێران لە كۆنفڕانسی رێگای ئاشتی و دێموكراسی ،میانەڕەوی دژ بە توندڕەوی رۆژی هەینی 24ی رێبەندانی 1393 كۆنفڕانسێك لە ژێر ناوی رێگای ئاشتی و دێموكراسی، میانەڕەوی دژ بە توندڕەوی، لە شارێ سلێمانی بەرێوە چوو. ئەم كۆنفڕانسە كە بە هاوكاریی رێكخراوی ئازادیی لاوان و كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان ساز درابوو تێیدا رێكخراوی لاوانی خەبات بانگهێشت كرابوون. هەیئەتێكی رێكخراوی لاوانی خەبات بە سەرپەرشتی بەرێز كاك ئارام سلێمانی بەرپرسی رێكخراوی لاوانی خەبات ی كوردستان لەو كۆنفرانسەدا ئامادە بوون.صورة ڕێکه‌و 2015-03-02 03:11:50
به‌شی ( چالاکییه‌کان )







سیاسی