راپۆرتی بەرێوەچوونی كۆنگرەی دووهەمی رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران (كۆنگرەی یەكریزی و سەركەوتن ) رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 16ی رێبەندانی 1393 پاش بەرێوەچوونی مەراسیمی كردنەوە، كۆنگرەی دووهەمی رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران كۆنگرەی یەكریزی و سەركەوتن بە ئامادەبوونی بەشێكی بەرچاو لە نوێنەرانی كۆمیتەكانی رێكخراوی لاوان لە پارێزگا و ناوچەكانی كوردستان بە شێوەیەكی فەرمی دەستی بەكارەكانی كرد .
سەرەتا لەلایەن لێژنەی ئامادەكاری كۆنگرە وتەی بەخێر هاتن خوێندرایەوە و....
دواتر بەشێوەیەكی نهێنی 3كەس بۆ دیوانی بەرێوەبەری كۆنگرە هەڵبژێردران. پاشان داوا لە بەرێز كاك فوئاد جەعفەری بەرپرسی پێشووی رێكخراوی لاوان هەڵبژێردراوی كۆنگرەی یەك كرا ،راپۆرتی گشتی سیاسی و كۆمەڵایەتی دەستەی بەرێوەبەری رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی پێش كشە بكات. بەرێز كاك فوئاد جەعفەری بەخێرهاتنی ئەندامانی كۆنگرەی كرد و هیوای سەركەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاتری بۆ رێكخراوی لاوان خواست و هەروەها كۆتایی هاتنی بەرپرسیارێتی ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەری هەڵبژێردراوی كۆنگرەی یەكی رێكخراوی لاوانی راگەیاند . لە راپۆرتی گشتی دا بەوردی ئەو كێشانەی لاوان لە بوارەكانی سیاسی ئابوری و كۆمەڵایەتی و كلتووری بە تایبەتی مادەی هۆشبەر و بێكاری كە بەرۆكی لاوانی گرتووە لە كوردستانی ئێراندا باسكران و هەروەها بەشێوەیەكی گشتی ئاور لە دۆخی ئێستای لاوان لە هەرچوارپارچەی كوردستان درابوویەوە. پێش كەش كردنی راپۆرتی گشتی تا نیوە شەو بەردەوام بوو و ئەندامانیش بەسەرنج و تێبینیەكانیان راپۆرتەكەیان زیاتر دەوڵەمەنتر كرد. رۆژی یەكەمی كاری كۆنگرە بەم شێوەیە كۆتایی پێهات .
رۆژی دووهەمی كارەكانی كۆنگرە كاتژمێر 8:30 سەرلەبەیانی بە درێژەدان بە راپۆرتی گشتی سیاسی و كۆمەڵایەتی رێكخراوی لاوان دەستی پێكرد كە پاش وەرگرتنی سەرنج و تێبینی ئەندامان بەدەنگی زۆرینە پەسەندكرا. لە بەشێكی دیكەی كارەكانی كۆنگرە پەیامی رێكخراوەكانی لاوان و كەسایەتیەكان لە لایەن لێژنەی بەرێوەبەری كۆنگرە خوێندرانەوە و هەر لە رۆژی دووەمی كۆنگرە دەست كرا بە پێداچوونەوە بەپەیرەو پرۆگرامی رێكخراوی لاوان لەو بەشەشدا پێشنیاركرا كە ناوەندی لاوان بگۆردرێت بە رێكخراوی لاوان كە بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی كۆنگرە ناوەندی لاوان بوو بە رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران پاشانیش بەچەندین ئاڵوگۆر و زیادكردنی چەندخاڵێك بەتایبەت پەیرەوكردنی سیستەمی كۆتا بۆ كچان و ئافرەتان بۆ بەرێوەبەری لاوان پەیرەو و پرۆگرامی رێكخراوی لاوانی خەبات بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان پەسەندكرا .
دواهەمین برگەی كارەكانی كۆنگرە بریتی بوو لە هەڵبژاردنی دەستەی نوێی بەرێوەبەری . هەڵبژاردنەكەش بە شێوەیەكی دیموكراتی و نهێنی بەرێووەچوو كە سەرئەنجام هەر یەكە لە بەرێزان:
جەمال علی پوور
سەحەر قاسم زادە
سارۆ حوسێنی
ئارام سلێمانی
بەیان ئەحمەدی
وەكوو ئەندامانی دەستەیی بەرێوەبەری رێكخراوی لاوان هەڵبژێردران و دەنگی زۆرینەیان هێنا . بەم شێوەیە دووهەمین كۆنگرەی رێكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران بە بەلێندان بەرۆحی شەهیدان و بەردەوامبوون لەسەر رێبازی مامۆستای خۆشەویستمان مامۆستا سید جەلال حوسێنی و سازمانی خەبات كارەكانی كۆنگرە كۆتایی پێهات .
رێكخراوی لاوانی خەبات ی كوردستانی ئێران
هەیئەتی بەرێوەبەری كۆنگرەی دووهەم
17ی رێبەندانی 1393صورة
ڕێکه‌و 2015-03-02 03:10:36
به‌شی ( ڕاپۆرت )







سیاسی