دەستبەسەر كردنی 12 لاوی مەهابادی لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە 12 لاوی مەهابادی لە لایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی سوپای مەهابادەوە بە بێ هیچ پاساوێك دەستبەسەر كرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریەكان، رۆژی هەینی 26ی بەفرانباری 1393، 12 كەس لە لاوانی مەهاباد لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای ئەو شارەوە دەستبەسەر كراون. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئیتلاعاتی سوپا لە وڵامی پرسیاری بنەماڵەی ئەو گیراوانە كە بۆچی رۆڵەكانیان دەستبەسەر كراوە؟ وتوویانە، ئەمانەوێت بزانین كە ئەمانە چكارەن. جێگەی باسە كە هەواڵەكان باس لەوە دەكەن كە ئەم 12 لاوە دەستبەسەر كراوە شەوی شەممە 27ی بەفرانبار بۆ ئیتلاعاتی شاری ورمێ گوازراونەتەوە و تاكوو كاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریێك لەمەڕ ئەو گیراوانە بە بنەماڵەكانیان نەدراوە.صورة ڕێکه‌و 2015-01-19 11:59:10
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )







سیاسی