کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی پاسگای سنووریی سەڵماس کوژرا هێزە چەکدارەکانی رژێمی ئاخوندی ئیران لە ناوچەی سەڵماس، بە دەستڕێژی چەکەکانیان کۆڵبەرێکی کوردیان کوشت. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٠ ساڵەی کورد بەناوی ئازاد ئەتمانی کوڕی ئەفرووز، لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزە ئینتزامییەکانی شاری سەڵماسدا گیانی لەدەست دا. ئەو کۆڵبەرە کوردە لە کاتی نزیک بوونەوە لە سنووری نێوان ئێران – تورکیا، لەلایەن ‌هێزە چەکدارەکانی رژێمی ئێرانەوە بە شێوەی راستەوخۆ تەقەی لێکراوە. زۆرێک لە کۆڵبەرانی کورد لە ناچە سنوورییەکان لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بە شێوەی ئەنقەست و بە قەستی کوشت تەقەیان لێدەکری و هیچ کەسێکی نیزامی یان ئۆرگانێکی حکوومەتی بەرپرسیارەتیی خۆی لەو تەقە کردنانە بە ئەستۆ ناگرێ. صورة ڕێکه‌و 2014-12-25 13:24:59
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )







سیاسی