ئازادانی جەستەیی قوتابییەکی سنەیی لەلایەن مامۆستاکەیەوە، بووە مانشێتی میدیاکان قوتابیی یەكێك لەقوتابخانەكانی سنە بەهۆی خۆبواردنی لە پۆشینی جلی وەرزشی لەلایەن مامۆستاكەیەوە بە توندی دراوەتە بەر لێدان.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی كوردپا، مامۆستای یەكێک لە قوتابخانەكانی سنە هەتا سەرە مەرگ قوتابییەكی داوەتە بەر لێدان و ئەو قوتابیەی پۆلی شەشی سەرەتاییە حەوز و پەراسۆكانی تووشی ئەستوور بوون و برینداری بووە. ئەو رووداوە لەیەكێک لە قوتابخانەكانی ناوچەی سنە رووی داوە و لەماوەیەدا بە بەردەوامی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان قسە و لێداونی لەسەر كراوە. باوكی ئەو منداڵە تەمەن ١٢ ساڵەیە خۆی لەناو هێنانی قوتابخانە و مامۆستاكە بواردووە، بەڵام هەواڵدەریی فارس رایگەیاندووە، ناوەندە پێوەندیدارەكان لەحاڵی بەدواداچوون بەو پرسەن. جێگەی باسە كە لە ئاین نامەی ئینزباتی قوتابخانەكاندا تەمێ‌جەستەیی قەدەغە كراوە بەڵام لێژنەی توێژینەوە و فەرهەنگی دیوانی دادپەروەری ئیداری ماوەیەك لەمەوبەر تەمێ‌جەستەیی بە بیانووی شەرعی بووون بە باش زانیبوو. صورة ڕێکه‌و 2014-12-25 13:10:26
به‌شی ( هه‌واڵه‌کانی کوردستان )







سیاسی